إعدادات العرض
ئەگەر تەنها ناوی خودای بهێنایە؛ ئەوا بەشی هەمووتانی دەکرد
ئەگەر تەنها ناوی خودای بهێنایە؛ ئەوا بەشی هەمووتانی دەکرد
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردنی دەخوارد لە نێو شەش لە هاوەڵانیدا، وپیاوێکی ئەعرابی هات، وبە دوو پاروو (هەموو خواردنەکەى) خوارد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر تەنها ناوی خودای بهێنایە (بیوتیایە: بسم الله -لە پێش خواردن یان لە کاتی خواردن-)؛ ئەوا بەشی هەمووتانی دەکرد».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردنی دەخوارد لەگەڵ شەش لە هاوەڵانی، لەو کاتەدا پیاوێکی ئەعرابی هات و لەگەڵیان دەستی کرد بە خواردن، وهەموو ئەو خواردنەى مابوو بە دوو پاروو -تیکە- خواردی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر تەنها ناوی خودای بهێنایە (بیوتیایە: بسم الله -لە پێش خواردن یان لە کاتی خواردن-)؛ ئەوا بەشی هەمووتانی دەکرد، بەڵام ناوى خودای نەهێنا بۆیە ئەو خواردنەى مابوو هەمووی بە دوو تیکە خوارد وبەشی نەکرد، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەگەر ناوی خودا نەووترێت لە سەرەتای خواردندا یان لە کاتى خواردندا ئەوا بەرەکەت لەو خواردنە هەڵدەگیرێت ونامێنێت.التصنيفات
ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە