پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان…

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان فەرز بکرێت

لە دایکی ئیمانداران عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان فەرز بکرێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامیان بدات؛ بۆئەوەى خەڵکی ئەو کردەوەیە ئەنجام نەدەن وببێتە هۆی ئەوەى لەسەریان فەرز بکرێت، ئەمیش دەبێتە هۆی هێنانى قورسی وناڕەحەتی بۆ سەریان وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی نەکرد تووشی قورسی وناڕەحەتی ببن.

التصنيفات

ڕەحمەتی پێغەمبەر ﷺ