إعدادات العرض
1- ئەو تاوانەی کە زۆر لەسەرتان دەترسم ئەنجامی بدەن: شیرکی بچووکە، پرسیاری لێکرا سەبارەتی، فەرمووی: ڕیا (ڕوپامایی)
2- ئایا باسێکتان بۆ بکەم لە سەر دەججال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ خەڵکەکەی! ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لە گەڵدایە، ئەوەی کە دەڵێت بەهەشتە لە ڕاستیدا دۆزەخە
3- پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە تاریکایی شەودا نوێژی عیشای کرد، وعومەر دەرچوو، ووتی: نوێژ کردن، ئەی پێغەمبەری خودا، ئافرەتەکان ومنداڵەکان خەوتن، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو وسەری تکەی ئاوی لێدەهات، وفەرمووی: ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە ئەنجامدانی نوێژی عیشا لەم کاتەدا
4- نمونەى من وئێوە وەکو نمونەی پیاوێکە ئاگرێکی هەڵکردبێت ومێرووەکان لە دەوری کۆببنەوە وبکەونە ناوی، وپیاوەکەش ئەو مێرووانە لە ئاگرەکە دووربخاتەوە، ومنیش جلەکانتان دەگرم بۆ ئەوەى نەکەونە ناو ئاگرەکەوە بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن
5- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ئەنجام دەدا لە کاتێکدا ئومامەى کچی زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەباوەشیدا بوو
6- خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە؛ بۆیە ئارام بگرە وداوای پاداشت بکە
7- خودا سەر زەوی پێنیشاندام، ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوایم بینی، وموڵک ودەسەڵاتی ئومەتەکەم دەگاتە ئەوپەڕی ئەو شوێنانەى پێم نیشاندرا، ودوو گەنجینەم پێبەخشراوە سوور وسپی
8- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان فەرز بکرێت
9- هەرکاتێک هەڵدەستم بۆ نوێژکردن، ودەمەوێت نوێژەکە درێژ بکەمەوە، بەڵام گوێم لە گریانی منداڵ دەبێت، بۆیە نوێژەکە کورت دەکەمەوە چونکە حەزناکەم دایکی تووشی ناڕەحەتی ببێت
10- ماچکردنی منداڵان ودەربڕینی ڕەحم وبەزەیی بەرامبەریان
11- هەرکەسێک ڕەحم نەکات، ڕەحمی لێناکرێت!
12- ئەی جبریل، بڕۆ بۆ لای موحەمەد، بڵێ: ئێمە ڕەزامەندیت پێدەبەخشین سەبارەت بە ئومەتەکەت وغەمبارت ناکەین
13- کوڕە منداڵێکی جولەکە خزمەتی پێغەمبەری دەکرد -صلى اللە علیە وسلم
14- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی مەسحکرد بەسەر ڕوومدا ونزای بۆمکرد
15- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان فەرز بکرێت