إعدادات العرض
ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا
ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا
لە مەحمودی کوڕی لەبیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا (ڕوپامایی)، لەڕۆژی قیامەتدا كاتێك خەڵكی لەسەر كردەوەكانیان پاداشت دەدرێنەوە ؛ خوای گەورە -عز وجل- پێیان دەفەرموێت: بڕۆن بۆ لای ئەوانەی ڕیابازیتان بۆیان دەكرد لە دونیادا، بڕوانن ئایا پاداشتتان دەستدەكەوێت لەلای ئەوان؟».
الترجمة
ar bn bs en es fa fr id ru tl tr ur zh hi ug ha pt ml te sw my de ja ps vi as sq sv cs gu yo si ta prs ky or rw ne ro lt nl so sr uk kn wo mos ka az hu mk am mgالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەو شتەی زۆر دەترسێت ئومەتەكەی تووشی ببن: شیركی بچووكە ئەمیش بریتیە لە ڕیا -ڕوپامایی-؛ پێناسەكەی ئەوەیە كەسێك كردەوەی چاك دەكات بۆئەوەی خەڵكی بیبینن. پاشان باسی سزای ڕیابازەكانی كرد لە ڕۆژی قیامەتدا، پێیان دەووترێت: بڕۆن بۆ لای ئەوانەی كردەوەتان بۆیان دەكرد، بڕوانن ئایا پاداشتتان دەدەنەوە لەسەر ئەو كردەوانە؟!فوائد الحديث
واجبێتی دڵسۆزبوون لە كردەوە بۆ خوای گەورە -عز وجل-، وئاگاداربوون لە ڕیا.
بەزەیی وسۆز وگرنگیدانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- بە ئومەتەکەی، و بەپەرۆشی لەسەر ئەوەی کە ڕێنموێنی وئامۆژگارییان بکات.
ئەگەر ئەمە ترسی بێت -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر هاوەڵان ؛ لەكاتێكدا ئەوان گەورەی پیاوچاكانن، ترس لەسەر ئەوانەی لەپاش هاوەڵان دێن ؛ زیاترە.