إعدادات العرض
1- خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک
2- ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە
3- ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا
4- ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەرامی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەڵاڵی کردووە، ئێوە حەرامی ناکەن لە سەر خۆتان؟ ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەرامی کردووە، ئێوە حەڵاڵی ناکەن لە سەر خۆتان؟ وتم: بەڵێ، فەرمووی: ئەوە پەرستنیانە
5- پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە (نوشرە - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر)؟ فەرمووی: ئەوە لە کردەوەی شەیتانە
6- هەرکەسێک باوەڕبوونی بە شومیەتی وای لێبکات کارێک نەکات کە بڕیاری لە سەر دابوو پێشتر؛ ئەوا ئەم کەسە شیرکی ئەنجام داوە، ووتیان: ئەی کەفارەتی ئەم کردەوەیە چییە؟ فەرمووی: بڵێیت: ( اللهم لا خير إلا خيرك، ولا طَيْرَ إِلَّا طَيْرُكَ ولا إله غيرك )
7- ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە
8- سەبارەت بە ئەو ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلا سُوَاعًا وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا} واته: {وتیان: خەڵکینه نەکەن واز له خواکانتان بهێنن!! نەکەن واز له (ود وسواع ویەعوق ونەسر) بهێنن}، ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئەمانە ناوی پیاوچاکانی قەومی نوح بوون
9- سەبارەت بەوەی کە خوای گەورە دەفەرموێت: {فَلا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ}، ئیبن عەباس دەڵێت: [الأنداد] شیرکە، کە لە نێو ئومەتدا شاراوەترن لە دەنگی ڕۆیشتنی مێروولە لە سەر بەردێکی ڕەش لە تاریکایی شەودا
10- شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)
11- ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە