إعدادات العرض
شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)
شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، شومیەتی شیركە، -سێ جار فەرمووی-»، -پاشان ئیبن مەسعود دەڵێت-: هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕبوون بە (شومیەتی) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە -عز وجل- نایهێڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو.
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Kiswahili Português සිංහල Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or नेपाली Malagasy Kinyarwanda తెలుగు Lietuvių Oromoo Română മലയാളം Nederlands Soomaali Српски Українська Deutsch ಕನ್ನಡ Wolof Moore Shqip ქართული Azərbaycan Magyar Македонски தமிழ்الشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە شومیەتی، ئەمیش بریتیە لە ڕەشبینی لە هەرشتێكی بیستراو یان بینراو، لە باڵندە وئاژەڵ ونەخۆش وژمارە وڕۆژەكان وهتد، لێرەدا باسی باڵندەی كرد چونكە لە جاهیلیەتدا شومیەتی بە باڵندە بەر بڵاو بووە، باڵندەكەیان هەڵدەدا لەكاتی ویستی سەفەركردن یان هەر كارێكی تر، ئەگەر باڵندەكە بۆ لای ڕاست بچووایە ؛ گەشبین دەبوون وكارەكەیان دەكرد، بەڵام ئەگەر باڵندەكە بەرەو لای چەپ بچووایە ؛ ڕەشبین دەبوون وكارەكەیان نەدەكرد. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیداوە بەوەی ئەم كارە شیركە، باوەڕبوون بە شومیەتی شیركە ؛ چونكە هەموو خێرێك تەنها بەدەستی الله یە وهەموو شەڕ وزیانێك تەنها الله ی تاك وبێ هاوتا دەتوانێت دووری بخاتەوە وبەندەی لێ بپارێزێت. ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لەوەیە دڵی مسوڵمان تووشی شتێك لە شومیەتی ببێت، بەڵام دەبێت دووری بخاتەوە بە تەوەكول وپشت بەستن بە الله، وجێبەجێكردنی هۆكارەكان لەهەمان كاتدا.فوائد الحديث
باوەڕ بە شوومێتی (الطیرة) شیرکە؛ چونکە پەیوەست بوونی دڵی تێدایە بە جگە لە خواى گەورە.
گرنگی دووبارەكردنەوەی بابەتە بایەخدارەكان، بۆئەوەى لەبەر بکرێن ولە دڵەکاندا جێگیر بن.
تەوەکول وداواکردنی یارمەتی لە پەروەردگار -سبحانه وتعالی- ؛ شومێتی ناهێڵێت لە دڵی بەندەدا.
فەرمانكردن بە تەوەكول وپشت بەستن تەنها بە الله، وپەیوەست كردنی دڵ تەنها بە ئەو زاتە مەزنە -سبحانه وتعالی-.