إعدادات العرض
ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە
ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە گوێی لە پیاوێک بوو ووتی: نەخێر سوێند بە کەعبە، ئیبن عومەر ووتی: نابێت سوێند بخورێت بە جگە لە الله، چونکە من گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو : «ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».
[صەحیحە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands සිංහල தமிழ் ไทย دری Akan Български Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy नेपाली or Română Kinyarwanda тоҷикӣ O‘zbek Azərbaycan Moore Wolof Oromoo Soomaali Українська bm km rn Српски ქართული Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک سوێند بخوات بە جگە لە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى ئەوا کوفری کردووە بە خوا وهاوەڵی بۆ بڕیار داوە؛ چونکە سوێند خواردن بەمەزندانانى سوێند پێخوراوە، و بەمەزندانان تەنها مافى خواى گەورەیە ؛ بۆیە دەبێت مرۆڤ بەتەنها سوێند بە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى بخوات، وئەم سوێند خواردنە بە جگە لە الله شیرکی بچووکە؛ بەڵام ئەگەر سوێندخۆر ئەوەندە سوێندپێخوراو بەمەزن دابنێت وەکو بەمەزندانانى الله یان زیاتر ؛ ئەوا لەم حاڵەتەدا دەبێتە شیرکی گەورە.فوائد الحديث
بە مەزندانان و بە گەورەکردنی کەسێک یان شتێک بە سوێند خواردن تەنها بۆ خوای گەورە دەبێت؛ بۆیە نابێت سوێند بە کەسێک یان شتێکی تر بخورێت جگە لە خوای گەورە وناو وسیفەتەکانى.
بەپەرۆشی هاوەڵان لەسەر فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە، بەتایبەت ئەگەر ئەو خراپەیە پەیوەندی بە شیرک یان کوفرەوە هەبێت.
التصنيفات
شیرک (هاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە)