پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە (نوشرە - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر)؟ فەرمووی: ئەوە لە کردەوەی شەیتانە

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە (نوشرە - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر)؟ فەرمووی: ئەوە لە کردەوەی شەیتانە

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە (النُّشْرَةِ (نوشرة) - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر)؟»، فەرمووی: «ئەوە لە کردەوەی شەیتانە».

[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە چارەسەرکردن بۆ کەسێک سیحری لێکرا بێت بە ڕێگایەک کە ئەهلی جاهیلیەت ئەنجامیان دەدا، ئەویش بریتی بوو: لە هەڵوەشاندنەوەی سیحر بە سیحر کردنێکی تر، حوکمی ئەمە چییە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی: کە ئەمە لە کردەوەی شەیتانە یان لە لایەن شەیتانەوە جێبەجێدەکرێت، چونکە ئەمیش جۆرێکە لە سیحرکردن وبەکارهێنانی ڕێگاکانی شەیتانە وئەم کارە شیرکە وحەرامە. بەڵام جۆرێک لە (نوشرە - النُّشْرَةِ) هەیە کە دروستە ئەویش بریتیە لە پوچەڵکردنەوەی سیحر بە ڕوقیەی شەرعی یان بە گەڕان بە دوای سیحرەکە وهەڵوەشاندنەوەی بە دەست لەگەڵ خوێندنی قورئان یان پوچەڵکردنەوەی بە دەرمانە ڕێگا پێدراوەکان.

فوائد الحديث

ڕێگەپێدراوی ومەشروعیەتی پرسیارکردن لە زانایان سەبارەت بە شتێک کە دوو دڵییەک هەیە لە حوکمەی، بۆ ئاگادار بوون لە ئەگەری ئەنجامدانی حەرامکراوێک.

نەهی کردن لە (النشرة (نوشرە) - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر-) کە ئەهلی جاهیلیەت ئەنجامیان دەدا چونکە سیحرە وسیحرکردنیش کوفرە.

کردەوەکانی شەیتان هەمووی حەرامە

التصنيفات

مەسەلەکانی جاهیلیەت, شیرک (هاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە)