إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە (نوشرە - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر)؟ فەرمووی: ئەوە لە کردەوەی شەیتانە
2- لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە
3- ئەوە وشەیەکی هەقە کە جنۆکەکان بە نهێنی گوێی لێدەگرن ودەیخەنە گوێی دۆستەکانیانەوە
4- ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا
5- نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە شێر
6- لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە ڕوومەتی بدات، وکراسەکەی بدڕێت، ودەنگ وهاواری جاهیلیەتی -نەفامی- لێوە دەربچێت
7- هەرکەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەی خۆی لە کاتێکدا بزانێت کە ئەو کەسە باوکیشی نییە؛ ئەوا کوفرى ئەنجامداوە، وئەوەی بانگەشەی خاوەندارێتی شتێک بکات لە کاتێکدا کە خاوەنی ئەو شتە نییە؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا، وئەوەی کەسێک بە کافر بانگ بکات یان پێی بڵێت: ئەی دوژمنی خودا، لە کاتێکدا کەسی بەرامبەر بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا ئەم بانگەشە وتۆمەت هەڵواسینە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە