ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا

ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەر لەبەیانی عەقەبە بەسەر وشترەكەیەوە ؛ پێمی فەرموو: «بەردم بۆ هەڵبگرە (بیهێنە بۆم)»، منیش حەوت بەردی بچووكم بۆ هێنا، لە بەردی پەلەپیتكەن ، لەنێو دەستیدا هەڵیدەگێڕانەوە وفەرمووی: «با وەكو ئەمانە بێت (ئەو بەردانەی) دەیهاوێژن»، پاشان فەرمووی: «ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لە ڕۆژی قوربانی ئەو لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- سەر لەبەیانی ڕۆژی هاویشتنی بەردەكان لە عەقەبە لە حەجی ماڵئاواییدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیپێكرد بەوەی بەردی بۆ بهێنێت بۆ هاویشتن، ئەویش حەوت بەردی هێنا، هەردانەیەكیان بەقەد دەنكە نۆكێك یان بوندوقێك دەبوو، -صلى اللە علیە وسلم- بەردەكانی لەنێو دەستی دانا پاشان جوڵاندیانی، وفەرمووی: لە قەبارەدا با وەكو ئەمانە بێت ئەو بەردانەی دەیهاوێژن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریانی كردەوە لە زیادەڕەوی وتوندەڕەوی وتێپەڕاندنی سنوورەكان لە بابەتەكانی ئاین، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی ئومەتانی پێشوو بریتی بوو لە تێپەڕاندنی سنوورەكان وزیادەڕەوی وتوندڕەوی لە ئاین.

فوائد الحديث

نەهی کردن لە زیادەڕەوی لە ئایندا، وڕوونکردنەوەى خراپی سەرەنجامى، وهۆكاری تیاچوونە.

پەند وئامۆژگاری وەرگرتن لە ئومەتانى پێش ئێمە، بۆئەوەى خۆمان بپارێزین ودوور بین لەو هەڵە وتاوانانەى تووشی بوون.

ئامۆژگاری کردن بە شوێنكەوتنی سونەت.

التصنيفات

مەسەلەکانی جاهیلیەت