إعدادات العرض
ئەوە وشەیەکی هەقە کە جنۆکەکان بە نهێنی گوێی لێدەگرن ودەیخەنە گوێی دۆستەکانیانەوە
ئەوە وشەیەکی هەقە کە جنۆکەکان بە نهێنی گوێی لێدەگرن ودەیخەنە گوێی دۆستەکانیانەوە
لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: کەسانێک پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە جادووگەرەکان (کاهینەکان)، ئەویش فەرمووی: «هیچی وا نین کە حسێبیان بۆ بکرێت.»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئەوان جاری وا هەیە هەندێک قسە دەکەن ڕاست دەردەچێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە وشەیەکی هەقە کە جنۆکەکان بە نهێنی گوێی لێدەگرن ودەیخەنە گوێی دۆستەکانیانەوە ، وئەم جادووگەرانە سەد درۆ تێکەڵ بەو قسە بیستراوە دەکەن».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ ไทย 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە Hausa دری Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda नेपाली Српски Soomaali Deutsch Moore Українська Български Wolof Azərbaycan ქართული тоҷикӣالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەوانەى باسی غەیب وڕووداوەکانى داهاتوو دەکەن، فەرمووی: پشتگوێیان بخەن وهیچی وانین، وقسەکانیان بەهەند وەرمەگرن، وگرنگیان پێمەدەن. ووتیان: هەندێک کات قسەکانیان بەپێی ڕاستی ڕووداوەکانە، وەکو ئەوەى دەڵێن لە فڵان مانگ ئاوا وئاوا دەبێت، وڕوودەدات بەو شێوەیەى ئەوان باسیان کرد. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: جنۆکەکان قسەیەک دەدزن لە باسەکانى ئاسمانەکان، ودادەبەزن بۆ لای دۆستەکانیان لە کاهین وفاڵگرەوەکان ؛ وئەوەى بیستوویانە بۆیانی دەگێڕنەوە، پاشان کاهینەکە سەد درۆ زیاد دەکات بۆ ئەم باسە بیستراوە لە ئاسمانەکانەوە.فوائد الحديث
نەهی کردن لە باوەڕکردن وبە ڕاستدانانی جادووگەرەکان، وئەوەی دەیڵێن درۆ و سەرلێشێواندنە وئەگەرچیش هەندێکجار ڕاست بکەن.
لەپاش هاتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئاسمان بارێزراوە لە شەیتانەکان لە بیستنی شتێک لە وەحی یان شتی تر، مەگەر ئەوانەى قسەیەک دەدزن ؛ پارچە ئاگرێکیان (نەیزەکێکیان) تێدەگیرێت لە ئاسمانەوە.
جنۆکەکان هەندێک لە مرۆڤەکان دەکەن بە ئەولیا ودۆستی خۆیان.