إعدادات العرض
نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو…
نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە شێر
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە شێر».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Kiswahili Português සිංහල دری অসমীয়া ไทย Tiếng Việt አማርኛ Svenska Кыргызча Yorùbá ગુજરાતી नेपाली Oromoo മലയാളം Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగు Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Malagasy Српски Moore ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەكو هۆشداریەك هەندێك شتی ڕوونكردەوە كە لە جاهیلیەتدا ڕوویاندەدا، وڕایگەیاند كە هەموو شتێك بە دەستی خوای گەورەیە، وهیچ شتێك بە بێ فەرمان وقەدەری ئەو ڕوونادات، ئەم شتانەیش بریتین لە: یەكەم: خەڵكی لە سەردەمی جاهیلیەتیدا -پێش ئیسلام- پێیان وابوو نەخۆشی بە ویستی خۆی دەگوێزرێتەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لەم بیروباوەڕە كە پێیان وابوو نەخۆشی لە نەخۆشێكەوە بۆ یەكێكی تر تەنها بەهۆی سروشتی خۆی دەگوێزرێتەوە، پەروەردگار گەردوون بەڕێوە دەبات؛ ئەو نەخۆشی دادەبەزێنێت و لەناوی دەبات، وهیچ شتێك لەمانە ڕوونادات بەبێ خواست وقەدەری خوای گەورە -سبحانه وتعالی-. دووەم: خەڵكی لە جاهیلیەتدا ئەگەر دەربچوونایە بۆ گەشتێك یان بازرگانیەك، باڵندەیەكیان هەڵدەدا، ئەگەر بەلای ڕاستدا بڕۆیشتایە؛ دڵخۆش و بەهیوا دەبوون، وئەگەر بەلای چەپدا بڕۆیشتایە؛ ڕەشبین دەبوون ودەگەڕانەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەم كارە كرد، وڕوونی كردەوە ئەمە بیروباوەڕێكی پوچەڵە. سێیەم: خەڵكی لە جاهیلیەتدا دەیانووت: ئەگەر كوندەپەپو (بوم) لەسەر ماڵێك بنیشێتەوە ئەو ماڵە تووشی كارەسات دەبێت ؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە ڕەشبینی بەهۆی ئەم شتەوە. چوارەم: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە ڕەشبینی بە مانگی سەفەر، ئەمیش مانگی دووەمی ساڵی كۆچیە. ووتراوە: -سەفەر- مەبەست لێی جۆرە مارێكی بچووكە دەچێتە نێو سكی ئاژەڵ ومرۆڤ، وپێیان وابوو ئەم نەخۆشییە سەختترە لە نەخۆشی گەڕی ؛ بۆیە نەهی كرد لەم بیروباوەڕە. پێنجەم: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە دووركەوتنەوە لە نەخۆشی گولی ؛ هەروەكو چۆن لە شێر دوور دەكەویتەوە، ئەمیش بۆ پاراستنی نەفس وسەلامەت بوون وهەروەها جێبەجێكردنی ئەو هۆكارانەی خوای گەورە فەرمانیپێكردووە، وگولی: نەخۆشیەكە ئەندامەكانی لاشەی مرۆڤ دەخوات.فوائد الحديث
واجبێتی تەوەكول بە خوای گەورە وپشت بەستن بە ئەو زاتە مەزنە، وئەنجامدانی هۆكارە ڕێگەپێدراوەكان.
واجبێتی باوەڕبوون بە قەزا وقەدەری الله، وئەم هۆكارانە هەمووی بەدەستی الله یە، وئەو ڕێگە بە جێبەجێ بوونیان دەدات یان كاریگەریان ناهێڵێت.
پوچەڵێتی کردەوەى هەندێک کەس کە باوەڕیان بە شومێتی هەیە لە ڕەنگەکان وەکو ڕەش وسوور، یان لە هەندێک ژمارە وکەس و نەخۆش.
نەهی كردن لە نزیكبوونە لە نەخۆش بە گولی ونەخۆشیە هاوشێوەكانی كە دەگوێزرێتەوە ؛ ئەمە لەو هۆكارانەیە كە خوای گەورە وایكردووە ببێتە هۆی بەدەستهێنانی ئەنجامەكانیان، بۆیە هۆكارەكان بە تەنها سەربەخۆ نین ؛ بەڵكو خوای گەورە ئەگەر بیەوێت هێزیان ناهێڵێت وهیچ كاریگەریان نابێت، وئەگەر بیەوێت دەیهێڵێتەوە وكاریگەریان دەبێت.