لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەوەی کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە، وئەو…

لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەوەی کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە، وئەو کەسەی کە سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت، وهەرکەسێک بچێتە لای فاڵگرێک (جادووگەرێک) وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بە سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم

لە عمیرانی کوڕی حوصەین و ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەوەی کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە، وئەو کەسەی کە سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت، وهەرکەسێک بچێتە لای فاڵگرێک (جادووگەرێک) وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بە سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-».

[صەحیحە] [بەزار گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم هەڕەشە توندانە دەکات کە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی ئەم تاوانانە لە تاوانە گەورەکانن کە هەڕەشەی لە سەرە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە شومیەتی یان فاڵچیەتی یان سیحرکردن هەیە وبە کردار ئەنجامیان دەدەن یان ئەوەتا داوا دەکەن بۆیان ئەنجامبدرێت، ئەنجامدانی ئەم شتانە بانگەشەیە بۆ زانینی نەزانراوەکان (الغیب) کە تایبەتە بە خوای گەورە، وتێکدانی ئەقڵ وهۆشیان تێدایە، وئەوەی باوەڕی بەم کارانە هەبێت وئەو کەسانە بە ڕاست بزانێت کە ئەنجامیان دەدەن ئەوا کوفری کردووە بە وەحی خودا چونکە پەیامی خودا هاتووە بۆ ئەوەی ئەم بیروباوەڕانە پوچەڵ بکاتەوە وئەقڵ بپارێزێت، ولەو شتانە کە هاوشێوەی ئەم کارانەیە: بریتیە لەوەی کە هەندێک کەس ئەنجامی دەدەن بە خوێندنەوەی لەپ وکوپەکان (فنجان)، یان بەستنەوەی خۆشی وناخۆشی مرۆڤ بە بورجەکان وهاوشێوەی ئەمانە. هەردوو پێشەوا بەغەوی وئیبن تەیمیە واتای هەریەک لەم دەستەواژانەیان ڕوونکردووەتەوە ( جادووباز -عراف- وفاڵچی -کاهن- وئەستێرەخوێنەر -منجِّم- وخەتکێش بۆ زانینی غەیب -رَّمَّال-) بەوەی کە دەڵێن: هەرکەسێک بانگەشەی زانینی شتێک لە نەزانراوەکان وغەیبیاتەکان بکات ئەوا یان ئەوەتا دەچێتە ژێر ناوی فاڵچی -کاهن- ەوە یان ئەوەتا هاوبەشە لە گەڵ ئەو لەو واتایەدا بۆیە وەکو ئەو حسێبی بۆ دەکرێت، وفاڵچی -کاهن- ئەوەیە کە زانیاری دەدات بەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە داهاتوودا کە ئەمیش ئەم قسانە لە شەیتانەکانەوە وەردەگرێت کە لە ئاسمانەوە دەیدزن ودەیهێنن.

فوائد الحديث

حەرام بوونی بانگەشەکردنی زانینی نەزانراوەکان (شاراوەکان - غەیبیاتەکان)، چونکە ئەمە پێچەوانەی تەوحیدە (پێچەوانی یەک خوا پەرستییە).

حەرام بوونی باوەڕکردن وبە ڕاستدانانی ئەوانەی کە بانگەشەی زانینی نەزانراوەکان دەکەن ئەویش لە ڕێگەی فاڵگرتنەوە یان شتی ترەوە بێت چونکە ئەم کارەی دەیکەن کوفرە.

واجب بوونی بە درۆخستنەوەی فاڵگر وهاوشێوەکانیان، و واجب بوونی دوورکەوتنەوە لێیان ولە زانیارییەکانیان.

واجب بوونی دەستگرتن بەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (کە بریتین لە قورئان وسونەت)، وفڕێدانی ئەو شتانەی کە پێچەوانەیانن.

حەرام بوونی شومیەتی وسیحر وفاڵگرتنەوە، وحەرام بوونی باوەڕکردن پێیان وبە ڕاستدانانیان.

حەرام بوونی کارکردن وفێربوونی ئەو سێ شتەی کە باسکرا.

قورئان دابەزێندراوە، ودروستکراو نییە.

التصنيفات

هەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلام, مەسەلەکانی جاهیلیەت