إعدادات العرض
1- لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەوەی کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە، وئەو کەسەی کە سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت، وهەرکەسێک بچێتە لای فاڵگرێک (جادووگەرێک) وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بە سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم
2- هەرکەسێک زانیارییەک لە ئەستێرەکان وەربگرێت؛ ئەوا بەشێک لە زانیاری دەربارەی سیحرکردنی وەرگرتووە، ئەگەر زانیاری زیاتر وەربگرێت؛ ئەوا سیحری زیاتری کردووە
3- هیچ کەسێک کەسێک سیحر پوچەڵ ناکاتەوە بە سیحرێکی تر مەگەر ساحیر بێت
4- ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-
5- عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- نووسی: هەموو ساحیرێکی پیاو یان ئافرەت بکوژن