إعدادات العرض
هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت
هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский اردو 中文 हिन्दी বাংলা ئۇيغۇرچە Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands Türkçe Hausa دری Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda नेपाली Српски Soomaali Moore Українська Български Tagalog Wolof Azərbaycanالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە هەرکەسێک زانستی ئەستێرەناسی وئەستێرەکان -بورجەکان- فێر بێت وئاماژە بۆ جوڵە وهاتن وچوونیان بکات لەسەر ڕووداوەکانى سەر زەوی لە مردن وژیان ونەخۆشی وحاڵی فڵان یان هاوشێوەى ئەمانە لەو شتانەى لەداهاتوودا ڕوودەدەن، ئەوا شتێک لە سیحرکردن فێربووە، وهەتاوەکو زیاتر فێری ئەم زانستە بێت ئەوا زیاتر فێری سیحرکردن بووە.فوائد الحديث
حەرام بوونی ئەستێرەناسی کە بریتیە لە هەواڵدان بەو ڕووداوانەی کە لە داهاتوودا ڕوودەدەن لە ڕێگەی زانینی حاڵی ئەستێرەکانەوە، چونکە ئەمە بانگەشەی زانینی غەیبە.
ئەستێرەناسی جۆرێکە لە جۆرەکانی سیحرکردن کە پێچەوانەی تەوحیدە، بەپێچەوانەى سەیرکردنی ئەستێرەکان بۆ زانینی ئاراستە وقیبلە وهاتنی وەرز ومانگەکان ؛ ئەمە ڕێگەپێدراوە.
هەرچەندە فێربوون وزانستی زیاتر بێت سەبارەت بە ئەستێرەناسی ئەوا زیاتر فێری سیحرکردن بووە.
ئەستێرەکان سێ سوودیان هەیە ؛ خواى گەورە لە کتێبەکەیدا باسیکردووە: بۆ ڕازاندنەوەى ئاسمان، ونیشانەن بۆ زانینی ڕێگاکان، وبۆ ڕەجمکردنی شەیتانەکان.
التصنيفات
هەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلام