ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە

ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە

لە بورەیدەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە، جا ھەرکەسێک واز لە نوێژکردن بهێنێت؛ ئەوا کافرە».

[(سەحیح - ڕاست)] [(الترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەو پەیمانەی -جیاکاری-لەنێوان مسوڵمانان وئەوانی تر هەیە لە كافر ومونافیقەكان ؛ نوێژكردنە، هەركەسێك واز لە نوێژ ئەنجامدان بهێنێت ؛ كافرە.

فوائد الحديث

گرنگی بابەتی نوێژکردن، چونکە جیاوازیكارە لەنێوان ئیماندار وکافر.

حوكمەكانی ئیسلام دادەمەزرێت بە ڕوانین بۆ حاڵی ڕواڵەتی مرۆڤ ؛ بەبێ گوێدان بە ناخی.

التصنيفات

هەڵوەشێنەرەوەكانی ئیسلام, بێباوەڕی -كوفر-, واجبێتی نوێژكردن وحوکمی نوێژنەكەر