هیچ کەسێک کەسێک سیحر پوچەڵ ناکاتەوە بە سیحرێکی تر مەگەر ساحیر بێت

هیچ کەسێک کەسێک سیحر پوچەڵ ناکاتەوە بە سیحرێکی تر مەگەر ساحیر بێت

گێڕدراوەتەوە لە حەسەن کە دەڵێت: هیچ کەسێک کەسێک سیحر پوچەڵ ناکاتەوە بە سیحرێکی تر مەگەر ساحیر بێت.

[حەسەنە] [ئیبنو ئەبی شەیبە گێڕاویەتیەوە]

الشرح

(النُّشْرَةِ - نوشرە) بریتیە لە پوچەڵکردنەوەی سیحر بە سیحرێکی تر، ئەوە لە قسەکەی حەسەن دا دیارە ئەوەیە کە ئەمە نەهی لێکراوە بە گشتی، چونکە تەنها ئەو کەسە دەتوانێت سیحر پوچەڵ بکاتەوە بە سیحرێکی تر ئەگەر زانیاری هەبێت سەبارەت بە سیحر کردن، وئەمەش پوچەڵکردنەوەی سیحرێکی بە سیحرێکی تر دەگرێتەوە، وئەمەش لە کردەوەی شەیتانە، وئیبن القیم باسی ئەم مەسەلەی کردووە، پوختەی ئەوەیە کە دەڵێت: چارەسەرکردنی کەسێک کە سیحری لێکرا بێت بە دەرمانی ڕێگەپێدراو (موباح) دروستە وهەروەها خوێندنی قورئان بە سەریدا دروستە (جائیزە)، وچارەسەر کردنی سیحر بە سیحرێکی تر حەرامە.

التصنيفات

هەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلام