إعدادات العرض
ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە
ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت : گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو : «ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Русский Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands සිංහල ไทย دری Български Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda тоҷикӣ O‘zbek Akan नेपाली Moore Azərbaycan Wolof Oromoo Soomaali Українська bm km rn ქართული Македонски Српскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات لەم فەرموودەدا کە ئەو کەسەی بمرێت وهیچ هاوبەشێکی بۆ خوای گەورە بڕیار نەدابێت ئەوا ئەم کەسە دەچێتە بەهەشتەوە، ئەگەر لەدوای سزادانیشی بێت لەسەر تاوانەکانی، ئەگەر کەسێک بمرێت لە سەر هاوبەش بڕیاردان بۆ خواى گەورە بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان بێت ؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە.فوائد الحديث
فەزڵ وپلەوپایەى تەوحید -یەک خوا پەرستی-، وهۆکارە بۆ ڕزگاربوون لە مانەوەی هەتاهەتایی لە دۆزەخدا.
نزیکی بەهەشت ودۆزەخ لە بەندە وهیچ لە بەینیانا نییە جگە لە مردنەبێت.
هۆشداری وئاگادارکردنەوە لە شیرک (زۆر وکەمی)؛ چونکە ڕزگاربوون لەدۆزەخ بە دووربوونە لێی.
پەند لە حاڵی بەندەکان وکردەوەکانیان بە پێی کۆتا کردەوەکانیانە.