ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەرامی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەڵاڵی کردووە، ئێوە حەرامی ناکەن لە سەر خۆتان؟ ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەرامی…

ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەرامی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەڵاڵی کردووە، ئێوە حەرامی ناکەن لە سەر خۆتان؟ ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەرامی کردووە، ئێوە حەڵاڵی ناکەن لە سەر خۆتان؟ وتم: بەڵێ، فەرمووی: ئەوە پەرستنیانە

لە عەدی کوڕی حاتەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کە بیستوویەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەی خوێندووەتەوە: {اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ} واته: {زانا و ڕاهیبەکانیان (دیندارەکانیان) کردووە بە پەروەردگار لە جیاتی خوا ھەروەھا مەسیحی کوڕی مەریەمیش (یان کردوە بە خوا) لە کاتێکدا فەرمانیان پێ نەدراوە بێجگە لەوەی کە یەک خوا بپەرستن کە ھیچ پەرستراوێک ڕاست نیە بێجگە لە ئەو زاتە، پاک و بێگەردی بۆ ئەو (خودا) یەی لەوەی دەیکەنە ھاوبەشی}. (عەدی دەڵێت) منیش وتم: ئێمە نایان پەرستین، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەرامی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەڵاڵی کردووە، ئێوە حەرامی ناکەن لە سەر خۆتان؟ ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەرامی کردووە، ئێوە حەڵاڵی ناکەن لە سەر خۆتان؟» (عەدی دەڵێت) وتم : بەڵێ. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە پەرستنیانە».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

کاتێک ئەم هاوەڵە بەڕێزە خوێندنەوە وتیلاوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی بیست بۆ ئەم ئایەتە کە باسی جولەکە ونەسڕانیەکانی تێدایە کە ئەوان زانا وڕاهیبەکانیان کردووە بە (خودا) بۆ خۆیان کە هەندێک شتیان بۆ لە شەرعدا دادەنێن کە پێچەوانەی شەریعەتی خوای گەورەیە وئەمانیش گوێڕایەڵیان دەکەن لەو گۆڕانکارییە لە شەریعەتدا، ئەم هاوەڵە لە واتاکەی دڵنیا نەبوو چونکە گومانی وابوو پەرستن تەنها بریتیە لە سوجدە وکردارەکانی تر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوون کردەوە کە گوێڕایەڵی زانا وڕاهیبەکان (دیندارەکان) لە حەرامکردنی حەڵاڵ وحەڵاڵکردنی حەرامدا پەرستنە وپێچەوانەی حوکمی خوای گەورە وپێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.

فوائد الحديث

گوێڕایەڵی کردنی زاناکان وجگە لە ئەوان لە دروستکراوەکان (مەخلوقەکان) کە حوکمەکانی خوای گەورە دەگۆڕن شیرکی گەورەیە، وئەگەر کەسی گوێڕایەڵ بزانێت ئەو زانایانە پێچەوانەی شەرعی خوای گەورە فەتوا دەدەن؛ ئەوا ئەم کارەی ئەو کەسە شیرکی گەورەیە.

حەڵاڵ کردن وحەرام کردن بە تەنها مافی خوای گەورەیە.

ڕوونکردنەوەی جۆرێکە لە جۆرەکانی شیرک ئەویش شیرکی گوێڕایەڵی کردنە.

ڕێگەپێدراوی ومەشروعیەتی فێرکردنی کەسی جاهیل ونەزان.

واتای پەرستن (عیبادەت) فراوانە هەموو شتێک دەگرێتەوە کە خوای گەورە خۆشی دەوێت وپێی ڕازییە لە وتە وکردەوە ئاشکرا ونهێنییەکان.

ڕوونکردنەوە وڕاگەیاندنی گومڕایەتی حاخام وقەشەکان.

سەلماندنی ودووپاتکردنەوەی شیرکی جولەکە (جووەکان) ونەسڕانیەکان (گاوڕەکان).

بنچینەی ئاینی پێغەمبەران یەکە ئەویش تەوحیدە (یەک خوا پەرستییە).

گوێڕایەڵی کردنی بوونەوەرەکان (مەخلوقەکان) کە ببێتە هۆی سەرپێچیکردنی فەرمانەکانی خوای گەورە، پەرستنی ئەو بوونەوەرەیە ئەگەر هیچ بیانوویەک (عوزرێک) نەبێت.

واجب بوونی پرسیارکردن لە زانایان لە شتێک کە حوکمەکەی شاراوە بێت.

سووربونی هاوەڵان (صەحابە) لە سەر فێربوونی زانست.

التصنيفات

شیرک (هاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە)