هەرکەسێک باوەڕبوونی بە شومیەتی وای لێبکات کارێک نەکات کە بڕیاری لە سەر دابوو پێشتر؛ ئەوا ئەم کەسە شیرکی ئەنجام داوە، ووتیان: ئەی کەفارەتی ئەم کردەوەیە چییە؟…

هەرکەسێک باوەڕبوونی بە شومیەتی وای لێبکات کارێک نەکات کە بڕیاری لە سەر دابوو پێشتر؛ ئەوا ئەم کەسە شیرکی ئەنجام داوە، ووتیان: ئەی کەفارەتی ئەم کردەوەیە چییە؟ فەرمووی: بڵێیت: ( اللهم لا خير إلا خيرك، ولا طَيْرَ إِلَّا طَيْرُكَ ولا إله غيرك )

عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک باوەڕبوونی بە شومیەتی وای لێبکات کارێک نەکات کە بڕیاری لە سەر دابوو پێشتر؛ ئەوا ئەم کەسە شیرکی ئەنجام داوە،». ووتیان: ئەی کەفارەتی ئەم کردەوەیە چییە؟ فەرمووی: بڵێت: «اللهم لا خير إلا خيرك، ولا طَيْرَ إِلَّا طَيْرُكَ ولا إله غيرك».واته: «خودایە هیچ خێرێک نییە جگە لەو خێرەی لە لایەن تۆوە دێت، وهیچ شومیەک نییە جگە لەوەی لە لایەن تۆوە دێت، وهیچ خودایەک شایەنی پەرستن نییە جگە لە تۆ».

[صەحیحە] [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەمان پێدەدات لەم فەرموودەیەدا هەرکەسێک باوەڕبوونی بە شومیەتی وای لێبکات کە کردەوەیەک ئەنجام نەدات کە بڕیاری لەسەردابوو؛ ئەوا ئەم کەسە جۆرێک لە جۆرەکانی شیرکی ئەنجامداوە وکاتێک هاوەڵان پرسیاریان لێیکرد ئایا کەفارەتی ئەم تاوانە گەورە چییە، ئەویش ئەم وتە جوانانەی فەرموو، کە مانای ئەوە دەبەخشن کە پێویستە هەموو کارێک سپاردە بکەیت بە خودا وسەلماندنی بێ توانایی کەس وشتەکانی ترە. (شومی یان شومیەتی واتە: باوەڕبوون شتێک دەبێتە هۆی ڕووداوێکی خراپ یان ڕووداوێکی خۆش؛ ئەمیش بە بێ بوونی هۆکارێکی دیار بۆ ڕوودانیان)

فوائد الحديث

کەسێک کە شومیەتی وای لێبکات کردەوەیەک ئەنجام نەدات یان ئەنجامی بدات، ئەوا بە دڵنیاییەوە شیرکی ئەنجامداوە.

قبوڵکردنی تەوبەی کەسی موشریک (کەسێک هاوبەشی بڕیاردابێت بۆ خوای گەورە).

ڕێنمایی دان بە کەسێک تووشی شومیەتی هاتبێت، چی بڵێت (وەکو کەفارەیەک بۆ ئەو قسەیە).

خێر وشەڕ بڕیاری قەدەری لە سەر دراوە لە لایەن خوای گەورەوە.

التصنيفات

شیرک (هاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە)