إعدادات العرض
ئەوەی سوێند بە سپاردە بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە
ئەوەی سوێند بە سپاردە بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە
لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە».
[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Kiswahili አማርኛ پښتو ไทย മലയാളം नेपालीالشرح
واتای فەرموودەکە: ئاگاداری کردنەوە وهەڕەشە کردن لە سوێندخوادرن بە سپاردە (ئەمانەت)؛ چونکە سوێندخواردن بە سپاردە سوێندخواردنە بە جگە لە خوای گەورە وسوێندخواردن بە جگە لە خواى گەورە شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خواى گەورە هەروەکو لە فەرموودەدا هاتووە: (من حلف بغیر الله فقد کفر أو أشرک) (رواه الترمذي) واتا: (ئەوەى سوێند بە جگە لە خواى گەورە بخوات؛ ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە)، ومەبەست لە شیرک لێرەدا شیرکی بچووکە، ئەگەر ئەو کەسەی سوێند بە جگە لە خواى گەورە دەخوات باوەڕی وابێت کە ئەم کەسە یان شتەی سوێندی لەسەر دەخوات لە ئاست وپلەوپایەی خودایە لە بەمەزندانان وپەرستندا وهاوشێوەى ئەمانە ئەوا ئەم کەسە شیرکی گەورە کردووە کە هۆکاری هەڵگەڕانەوەیە لە ئیسلام، پەنا بە خودا. ومسوڵمان دەبێت سوێند تەنها بە الله (خودا) بخوات یان سیفەتێک لە سیفەتەکانى، ولێرەدا سپاردە (ئەمانەت) مەبەست پێی فەرمان وفەرزەکانی خودایە لەسەر مرۆڤەکان وەکو نوێژ وڕۆژوو وحەج کردن وئەوانى تر، وئەمانەیش لە سیفەتی خودا نین بۆیە نابێت سوێندیان پێبخورێت.التصنيفات
شیرک (هاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە)