إعدادات العرض
خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک
خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک -کە بپەرسترێت-، خوای گەورە نەفرەتی کردووە لە کەسانێک گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە සිංහල ไทย دری Akan Azərbaycan Български Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy नेपाली or Română Kinyarwanda тоҷикӣ O‘zbek Moore Wolof Oromoo Soomaali bm Українська rn km Српски ქართული Македонски Lingalaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڕایەوە لە پەروەردگاری بەوەى گۆڕەکەى وەکو بتی لێ نەیەت کە خەڵکی بیپەرستێت و بەمەزنی دابنرێت، وڕووی لێبکرێت بە سوجدە بردن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە خواى گەورە توڕە بووە لە کەسانێک ولە ڕەحمەتی خۆی دووری خستەوە چونکە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت -شوێنی پەرستن- ودیواریان لەسەر دروستکرد، چونکە کردنی گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکان بە مزگەوت هۆکارە بۆ پەرستنیان وباوەڕبوون پێیان.فوائد الحديث
تێپەڕاندنی سنووری شەرعی سەبارەت بە گۆڕی پیاوچاکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە بپەرسترێن لەگەڵ خواى گەورە، بۆیە پێویستە مسوڵمان ئاگادار بێت لەو هۆکارەی دەبێتە هۆی تووشبوون بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله -سبحانه وتعالى-.
مەبەست ونیازبوون بۆ سەردانیکردنی گۆڕەکان بە مەبەستی بە گەورەدانانیان وئەنجامدانى پەرستن لەلای قەبرەکە ؛ ئەم کارە حەرامە وڕێگەپێدراو نیە، ئەگەرچیش مردووەکە نزیک بێت لە خوای گەورە.
حەرام بوونی دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان.
حەرام بوونی نوێژکردن لە لای گۆڕەکان ئەگەر مزگەوتیشی لە سەر دروست نەکرابێت جگە لە نوێژی جەنازە بۆ ئەو کەسەی نوێژی لەسەر مردووەکە نەکردووە.