نمونەى من وئێوە وەکو نمونەی پیاوێکە ئاگرێکی هەڵکردبێت ومێرووەکان لە دەوری کۆببنەوە وبکەونە ناوی، وپیاوەکەش ئەو مێرووانە لە ئاگرەکە دووربخاتەوە، ومنیش جلەکانتان…

نمونەى من وئێوە وەکو نمونەی پیاوێکە ئاگرێکی هەڵکردبێت ومێرووەکان لە دەوری کۆببنەوە وبکەونە ناوی، وپیاوەکەش ئەو مێرووانە لە ئاگرەکە دووربخاتەوە، ومنیش جلەکانتان دەگرم بۆ ئەوەى نەکەونە ناو ئاگرەکەوە بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن

لە جابری کوڕی عبداللە وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەى من وئێوە وەکو نمونەی پیاوێکە ئاگرێکی هەڵکردبێت ومێرووەکان لە دەوری کۆببنەوە وبکەونە ناوی، وپیاوەکەش ئەو مێرووانە لە ئاگرەکە دووربخاتەوە، ومنیش جلەکانتان دەگرم بۆ ئەوەى نەکەونە ناو ئاگرەکەوە بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە حاڵی ئەو لەگەڵ ئومەتەکەی وەکو حاڵی پیاوێکە لە دەشتاییەکدایە، ئاگرێک دەکاتەوە ومێرووەکان لە دەوری کۆ دەبنەوە وخۆیانی تێ فڕێ دەدەن؛ چونکە ئەمە خووی پەپولە وپەخشە ومێرووە بچوکەکانى ترە بە هۆی حەزکردنیان لە گەرمی وڕۆشنایی خۆیانی تێ فڕێ دەدەن لە نەزانیندا، ئەگەر مرۆڤ ئاگر بکاتەوە لە دەشتاییەک؛ ئەوا ڕێ دەگرێت لەوەى مێرووەکان خۆیانی تێ فڕێ بدەن، بە هەمان شێوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت منیش ڕێگری لە ئێوە دەکەم کە خۆتان فڕێ بدەنە ناو دۆزەخەوە ودەتانگرم، بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن وئەمیش بە هۆی پێچەوانەکردنی فەرمانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

ڕەحمەتی پێغەمبەر ﷺ