ئەی جبریل، بڕۆ بۆ لای موحەمەد، بڵێ: ئێمە ڕەزامەندیت پێدەبەخشین سەبارەت بە ئومەتەکەت وغەمبارت ناکەین

ئەی جبریل، بڕۆ بۆ لای موحەمەد، بڵێ: ئێمە ڕەزامەندیت پێدەبەخشین سەبارەت بە ئومەتەکەت وغەمبارت ناکەین

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر ئەم وشانەی خوای گەورەی خوێندنەوە -عز وجل- سەبارەت بە ئیبراهیم -صلى اللە علیە وسلم- : {رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي} [إبراهيم: 36] واتە: {ئەی پەروەردگارم بێگومان ئەو بتانە زۆر لە خەڵکیان گومڕا کردووە (و لایاندان لە ڕێگای ڕاست) جا ھەرکەسێک (لە ڕۆڵەکانم) شوێن من کەوت ئەوە بێگومان لە منە}، (هەتا کۆتایی) ئایەتەکە، و وشەکانی عیسا -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: {إِنْ تُعَذِّبْهُم فَإِنَّهُم عِبَادَكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُم فَإِنَّكَ أَنْتَ العَزِيزُ الحَكِيمُ} [المائدة: 118] واتە: {ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن وە ئەگەر لێشیان خۆش بیت ئەوە بێگومان تەنھا خۆتی بە دەسەڵات وکاردروست}، (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) دەستەکانی بەرزکردەوە وفەرمووی: «خودایە، ئومەتەکەم ئومەتەکەم»، وگریا، خواى گەورە -عز وجل- فەرمووی: «ئەی جبریل، بڕۆ بۆ لای موحەمەد، -وپەروەردگارت زاناترە- پرسیاری لێبکە بۆچی دەگری؟»، جبریل هات، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێیدا سەبارەت بەوەى کە ووتی -وخودا زاناترە-، خواى گەورە فەرمووی: «ئەی جبریل، بڕۆ بۆ لای موحەمەد، بڵێ: ئێمە ڕەزامەندیت پێدەبەخشین سەبارەت بە ئومەتەکەت وغەمبارت ناکەین».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر ئەم وشانەی خوای گەورەی خوێندنەوە -عز وجل- سەبارەت بە ئیبراهیم -صلى اللە علیە وسلم- کە ئیبراهیم -علیه السلام- فەرموویەتی: {رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي} [إبراهيم: 36] واتە: {ئەی پەروەردگارم بێگومان ئەو بتانە زۆر لە خەڵکیان گومڕا کردوە (و لایاندان لە ڕێگای ڕاست) جا ھەرکەسێک (لە ڕۆڵەکانم) شوێن من کەوت ئەوە بێگومان لە منە}، (هەتا کۆتایی) ئایەتەکە، و وشەکانی عیسا -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: {إِنْ تُعَذِّبْهُم فَإِنَّهُم عِبَادَكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُم فَإِنَّكَ أَنْتَ العَزِيزُ الحَكِيمُ} [المائدة: 118] واتە: {ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن وە ئەگەر لێشیان خۆش بیت ئەوە بێگومان تەنھا خۆتی بە دەسەڵات وکاردروست}، (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) دەستەکانی بەرزکردەوە وگریا، وفەرمووی: (خودایە، ئومەتەکەم ئومەتەکەم): واتا خودایە ڕەحمیان پێبکە ولێیان خۆش بە، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە جبریل فەرمووی: (بڕۆ بۆ لای موحەمەد، -وپەروەردگارت زاناترە- پرسیاری لێبکە بۆچی دەگری؟)، لەکاتێکدا خواى گەورە زانایە سەبارەت بە هۆکاری گریانی، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێیدا سەبارەت بە ئەوەى کە فەرمووی: (ئومەتەکەم، ئومەتەکەم)، -وخودا زاناترە- بەوەى پێغەمبەرەکەى فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم-، خواى گەورە فەرمووی: (ئەی جبریل، بڕۆ بۆ لای موحەمەد، بڵێ: ئێمە ڕەزامەندیت پێدەبەخشین سەبارەت بە ئومەتەکەت وغەمبارت ناکەین): وخواى گەورە ڕەزامەندی پێبەخشی سەبارەت بە ئومەتەکەى وحەمد وسوپاس بۆ خواى گەورە لەسەر ئەو نیعمەتانەى بەم ئومەتەى بەخشیووە: زۆری وچەندجار کردنی پاداشت بۆیان، کۆتا ئومەتن بەڵام لە پێشەوەى هەموو ئومەتەکان دەچنە بەهەشتەوە، وزۆرینەى ئەهلی بەهەشت لەم ئومەتەن، وزۆر بەخشینی تریان پێدراوە کە بە ئومەتەکانی تر نەدراوە.

التصنيفات

ڕەحمەتی پێغەمبەر ﷺ