إعدادات العرض
ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە
ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە، ئەوەی کە دەڵێت بەهەشتە لەڕاستیدا دۆزەخە، ومن ئاگادارتان دەكەمەوە هەروەكو چۆن نوح گەلەکەی ئاگادار كردەوە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Kiswahili Português සිංහල دری অসমীয়া ไทย Tiếng Việt አማርኛ Svenska Yorùbá Кыргызча ગુજરાતી नेपाली Oromoo മലയാളം Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగు Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Malagasy Српски Moore ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دەجال وسیفەت ونیشانەكانی كرد بۆ هاوەڵانی؛ بەشێوەیەك هیچ پێغەمبەرێك بەو شێوەیە باسی نەكردووە، لەو سیفەتانەیش: چاوێكی كوێرە. خوای گەورە وایلێكردووە شتانێكی وەكو بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدا بێت، بەپێی بینینی چاو. بەڵام لەڕاستیدا بەهەشتەكەی دۆزەخە، ودۆزەخەكەی بەهەشتە، هەركەسێك گوێڕایەڵی بكات دەچێتە بەهەشتەوە لەڕوانگەی بینینی خەڵكی؛ بەڵام لەڕاستیدا ئاگرێكی سوتێنەرە، وئەوەی سەرپێچی بكات دەچێتە دۆزەخەوە لەڕوانگەی بینینی خەڵكی؛ بەڵام لەڕاستیدا بەهەشتێكی پڕ بەنازە پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری پێداین سەبارەت بە فیتنە وتاقیكردنەوەكانی هەروەكو چۆن نوح هۆشداری بە قەومەكەی دا.فوائد الحديث
گەورەیی فیتنە وتاقیكردنەوەی دەجال.
ڕزگاربوون لە فیتنەی دەجال بە ڕاستی ئیمان وهانا بردن بۆ خوای گەورە دەبێت -سبحانه وتعالی-، وپەناگرتن بە ئەو زاتە مەزنە لە فیتنەكەی لە تەحیاتی -تەشەهودی- كۆتایی نوێژ، هەروەها لەبەركردنی دە ئایەتی سەرەتای سورەتی -الكهف-.
بەپەرۆشی وخەمخۆری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر ئومەتەکەى، چونکە هێندە بە ووردی سیفەتەکانى دەجالی بۆ مسوڵمانان ڕوونکردوەتەوە کە پێغەمبەرانی پێشووتر بەو شێوەیە ڕوونیان نەکردووەتەوە.