إعدادات العرض
1- خراپترینی خەڵکی ئەوانەن کە زیندوون کاتێک کە قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەش کە گۆڕەکان دەکەن بە مزگەوت
2- ئایا باسێکتان بۆ بکەم لە سەر دەججال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ خەڵکەکەی! ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لە گەڵدایە، ئەوەی کە دەڵێت بەهەشتە لە ڕاستیدا دۆزەخە
3- لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە، وپاشان بازنەیەکی دروستکرد بە پەنجە گەورەکەی ودووپەنجەکەی دوای، ووتم: ئەی پێغەمبەر خودا، ئایا تیا دەچین لە کاتێکدا پیاو چاکان لە ناومانن؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر تاوان وپیسی زۆر بوو
4- باسی حەجی ماڵئاواییمان دەکرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوانماندا بوو، ونەماندەزانى مەبەست لە حەجی ماڵئاوایی چییە
5- هەموو پێغەمبەرێک ئومەتەکەى ئاگادار کردووەتەوە لە چاوکوێرە درۆزنەکە
6- هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) بخوێنێت؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال
7- لە دەروازەکانى مەدیندا هەندێک فریشتە هەن، بۆیە نە تاعون ونە دەجال ناتوانن ڕووی تێبکەن
8- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من وقیامەت وەکو ئەم دووانە نێردراوین، وئاماژەی بۆ هەردوو پەنجەکەی کرد
9- ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێک کە شەو وڕۆژی پێبگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەگەیەنێت بە هەموو شوێنێکی نیشتەجێبوو وهەموو شوێنێکی چۆڵ وبیابان، هۆکاری شکۆداربوونی شکۆدارانە یان هۆکاری سەرشۆڕبوونی سەرشۆڕانە، شکۆدارییەک کە خواى گەورە بەهۆی دەستگرتن بە ئیسلامەوە دەیبەخشێت، وسەرشۆڕییەک کە خواى گەورە بەهۆی کوفر وڕەتدانەوەى ئیسلامەوە دەیسەپێنێت
10- سوێند بە ئەو زاتەی نەفسی منی بەدەستە، سەردەمانێک دێتە سەر خەڵکیدا؛ بکوژ نازانێت بۆچی کوشتنی ئەنجامداوە، وکوژراویش نازانێت لەسەر چی کوژراوە
11- پیاوێک دەخەوێت وسپاردە لە دڵی دەردەهێنرێت ومەگەر هێندەی نەختاڵێک نەبێت وەکو سێبەری خاڵێکی تاریک، پاشان دەخەوێتەوە وسپاردە لە دڵی دەردەهێنرێت مەگەر هێندەى هێندەی تۆقلەیەک نەبێت
12- سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە دونیا کۆتایی نایەت هەتاوەکو پیاو بە لای گۆڕێکدا تێپەڕ دەبێت، خۆڵەکەى دەکات بە لاشەی خۆیدا ودەڵێت: خۆزگایە من لە شوێنی خاوەنی ناو ئەم گۆڕە بووایەم، ونەک بە هۆی هۆکاری ئاینیەوە، بەڵکو بەهۆی بەڵا وناڕەحەتیەکانەوە
13- قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو (ڕووباری) فورات وشک دەبێتەوە وشاخێک لە ئاڵتون دەردەخات کە کوشتاری لەسەر دەکرێت، ولە هەر سەد کەسێک نەوەد ونۆیان دەکوژرێن
14- مەدینە جێدەهێڵن سەرەڕای ئەمەش لە باشترین حاڵدایە، تەنها ئاژەڵ تێیدا دەمێننەوە
15- سەردەمانێک دێت بەسەر خەڵکیدا، پیاو دەسوڕێتەوە بە خێرکردنی بە ئاڵتون بەڵام کەسی دەستناکەوێت کە خێرەکەی ببات، ودەبینرێت پیاوێک چل ئافرەت شوێنی دەکەون بۆ ئەوەى پشتی پێ ببەستن ئەمیش بەهۆی کەمی پیاوان وزۆری ئافرەتانەوە
16- پیاوچاکان یەک لە دوای دەڕۆن، هەتاوەکو پاشماوەیەک (لە خەڵکی) وەکو خڵتەی جۆ یان خورما دەمێنێتەوە؛ کە خواى گەورە ڕێز وپلەیان بەرز ناکاتەوە
17- سوپایەک (دەیەوێت) کەعبە داگیر بکات، کاتێک دەکەن بە بیابانێک، لە سەرەتاوە بۆ کۆتایان ڕۆدەچن (بە نێو زەویدا)
18- سەرلەبەیانییەک پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- باسی دەججالی کرد، هەندێک جار وا وەسفی دەکرد کە گرنگ نییە، وهەندێک جاری تر وا وەسفی کرد کە باسەکەى زۆر گەورە وگرنگە هەتاوەکو پێمان وابوو لە نێو کۆمەڵە دارخورماکانە
19- شەش نیشانە بژمێرە کە ئاماژەن بۆ نزیکبوونەوەى قیامەت
20- قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو ئاگرێک لە خاکی حیجازەوە دەردەچێت؛ ڕۆشناییەکەی (دەگاتە) ملی وشترەکان لە بوسڕا
21- لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەلیفەیەک دەبێت؛ بێ سنوور پڕ بە چنگ سامان دەبەخشێت (بە خەڵکی) بەبێ ئەوەى بیژمێرێت
22- قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی تورک: چاو بچوک، ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خەڵکانێک پێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە
23- قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خوز وکیرمان لە عەجەمەکان -ناعەرەبەکان-: ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، چاو بچوک، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وپێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە
24- ئەی خالد لە پاش من ڕووداو وفیتنە وناکۆکی زۆر دەبێت، ئەگەر توانیت بەندەی خودای کوژراو بیت نەک بکوژ؛ ئەوا بەو شێوەیە بە