إعدادات العرض
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خوز وکیرمان لە عەجەمەکان -ناعەرەبەکان-: ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، چاو بچوک، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو…
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خوز وکیرمان لە عەجەمەکان -ناعەرەبەکان-: ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، چاو بچوک، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وپێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خوز وکیرمان لە عەجەمەکان -ناعەرەبەکان-: ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، چاو بچوک، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وپێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو हिन्दी 中文 ئۇيغۇرچە Русскийالشرح
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو مسوڵمانان دەجەنگن دژی خەڵکی خوز وکیرمان لە عەجەمەکانن -ناعەرەبەکانن-، ولە سیفەتەکانیان: ودەموچاویان سپیە وسووری تێکەڵە، ولووتیان بچووک وپانە، چاو بچوک، دەموچاویان وەکو قەڵغان وایە لە خڕی وپانێتیدا، ولە قەڵغانى کوتراو دەچێت ئەمیش بەهۆی چڕی وزۆری گۆشت لە دەموچاویاندا، وپێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە.التصنيفات
نیشانەکانی ڕوودانی قیامەت