إعدادات العرض
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی تورک: چاو بچوک، ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو…
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی تورک: چاو بچوک، ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خەڵکانێک پێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی تورک: چاو بچوک، ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خەڵکانێک پێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو हिन्दी 中文 ئۇيغۇرچەالشرح
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو مسوڵمانان دەجەنگن دژی تورک، ولە سیفەتەکانیان: چاو بچوک، ودەموچاویان سپیە وسووری تێکەڵە، ولووتیان بچووک وپانە، دەموچاویان وەکو قەڵغان پان وخڕە، دەڵێی قەڵغانە کوتراوە چونکە زۆر چڕە وگۆشتی پێوەیە، وقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو مسوڵمانان دەجەنگن دژی خەڵکانێک پێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە، ئەمیش هەر تورکەکان دەگرێتەوە بەڵام سیفەتێکی تریانی باسکرد، ومەبەست لە تورک ڕەگەزی تورکە کە لە بنچینەدا لە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیا نیشتەجێ بوون پاش بە هەموو شوێنێکی کیشوەری ئاسیادا بڵاوبوونەوە، نەک تەنها مەبەست تورکەکانى وڵاتی تورکیا بێت، وئێستا بە زۆری لەم وڵاتانەدا نیشتەجێن: چین، ڕووسیا، ئۆزبەکستان، تورکمانستان، ئەفغانستان، قرغیزستان، کازاخستان، ئازەربایجان، تورکیا.التصنيفات
نیشانەکانی ڕوودانی قیامەت