إعدادات العرض
باسی حەجی ماڵئاواییمان دەکرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوانماندا بوو، ونەماندەزانى مەبەست لە حەجی ماڵئاوایی چییە
باسی حەجی ماڵئاواییمان دەکرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوانماندا بوو، ونەماندەزانى مەبەست لە حەجی ماڵئاوایی چییە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: باسی حەجی ماڵئاواییمان دەکرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوانماندا بوو، ونەماندەزانى مەبەست لە حەجی ماڵئاوایی چییە، هەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وسوپاس وستایشی خوداى کرد، وپاشان زۆر باسی مەسیحی دەججالی کرد، وفەرمووی: «هەموو پێغەمبەرێک ئومەتەکەى ئاگادار کردووەتەوە، نوح وپێغەمبەرانی پاش خۆی ئاگادارییان سەبارەتی داوە، لە نێوان ئێوە دەردەچێت وهەندێک لە سیفەتەکانى لە ئێوە شاراوە دەبێت، نابێت شاراوە بێت لێتان کە پەروەردگارتان چاوێکی کوێر نییە، دەججال چاوی ڕاستی کوێرە، چاوە کوێرەکەى وەکو ترێیەکی دەرپۆقیو وایە، خواى گەورە خوێن وماڵتانی حەرامکردووە لەسەر یەکتر وەکو حەرام بوونی ئەم ڕۆژە، وئەم شوێنە وئەم مانگە، ئایا پەیامەکەم گەیاند؟» ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «خودایە شاهێد بە» سێ جار وای فەرموو، پاشان فەرمووی: «خودا ڕەحمتان پێبکات! لە پاش من مەگەڕێنەوە بۆ بێباوەڕی وکوفر کە لە گەردنی یەکتر بدەن».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Português සිංහලالشرح
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: ئێمە دەمانووت حەجی ماڵئاوایی چییە؟ لە کاتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوانماندا بوو، نەماندەزانى حەجی ماڵئاوایی چییە، حەجی ماڵئاوایی ئەو حەجە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ساڵی دەی کۆچی ئەنجامیدا، وماڵئاوایی لە خەڵکی کرد، وباسی مەسیحی دەججالی کرد، وزۆر وریایی وئاگاداری دا سەبارەت بە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى، پاشان باسی ئەوەى کرد کە هەموو پێغەمبەران -علیهم الصلاة والسلام- قەومەکانیان لە دەججال ئاگادار کردووەتەوە، وایان لێیان دەکرد کە بترسن وباسی دەججال بە گەورە بزانن. ولە لاتان شاراوە نییە کە پەروەردگارتان کوێر نییە (چاوێکی کوێر) نییە، بەڵام دەججال کوێرە (چاوێکی کوێرە)، چاوی ڕاستی دەججال وەکو ترێیەکی دەرپۆقیوە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: باسی حەرامی هەموو شتێکی مسوڵمانان کرد لەسەر یەکتر وەکو حەرامی ئەو ڕۆژ وشوێن ومانگە، پاشان داواى کرد کە مسوڵمانان شاهێدی بۆ بدەن بەوەى پەیامەکەى خودای گەیاندووە، ومسوڵمانانیش ووتیان: بەڵێ، گەیاندووتە، پاشان فەرمووی: خودایە شاهێد بە، سێ جار. لە کۆتاییدا فەرمانى پێکردن لە پاش کۆچی دوایی ئەو وەکو کافرەکان دەست نەکەن بە یەکتر کوژی.التصنيفات
نیشانەکانی ڕوودانی قیامەت