إعدادات العرض
خراپترینی خەڵکی ئەوانەن کە زیندوون کاتێک قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش کە گۆڕەکان دەکەن بە مزگەوت -شوێنی پەرستن-
خراپترینی خەڵکی ئەوانەن کە زیندوون کاتێک قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش کە گۆڕەکان دەکەن بە مزگەوت -شوێنی پەرستن-
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خراپترینی خەڵکی ئەوانەن کە زیندوون کاتێک قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش کە گۆڕەکان دەکەن بە مزگەوت -شوێنی پەرستن-».
[حەسەنە] [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
ar bn bs en es fa fr id ru tl ur zh hi ha pt ml te sw ta si my de ja ps vi as sq sv cs gu yo ug tr prs ky or rw ne ro lt kn nl so sr uk wo mos ka az hu mk mgالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خراپترینی نێو خەڵكی دوو چینن: ئەوانەی زیندوون كاتێك قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش كە لای گۆڕەكان دەكەن بە شوێنی پەرستن، ونوێژ لەلای یان لەبەرامبەریان دەكەن.فوائد الحديث
حەرامێتی دروست کردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان ؛ چونكە هۆكارە بۆ هاوبەش وشیرك بڕیاردان بۆ خوای گەورە.
حەرامێتی نوێژکردن لەلای یان بەرامبەر گۆڕەكان ئەگەرچیش دیوار لەسەری دروست نەكرابێت ؛ چونكە مزگەوت -مسجد- ناوی ئەو شوێنەیە كە سوجدەی تێدا دەبرێت ئەگەرچیش دیواری لەسەر دروست نەكرابێت.
ئەوەی گۆڕی پیاوچاکان بکاتە مزگەوت بۆئەوەی نوێژی تێدا بکات ؛ ئەوا ئەو کەسە لە خراپترینی بوونەوەرەکانە، ئەگەرچیش مەبەستیشی نزیكبوونەوە بێت لە خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
التصنيفات
نیشانەکانی ڕوودانی قیامەت