قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو (ڕووباری) فورات وشک دەبێتەوە وشاخێک لە ئاڵتون دەردەخات کە کوشتاری لەسەر دەکرێت، ولە هەر سەد کەسێک نەوەد ونۆیان دەکوژرێن

قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو (ڕووباری) فورات وشک دەبێتەوە وشاخێک لە ئاڵتون دەردەخات کە کوشتاری لەسەر دەکرێت، ولە هەر سەد کەسێک نەوەد ونۆیان دەکوژرێن

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو (ڕووباری) فورات وشکدەبێتەوە (دەکشێتەوە) وشاخێک لە ئاڵتون دەردەخات کە کوشتاری لەسەر دەکرێت، ولە هەر سەد کەسێک نەوەد ونۆیان دەکوژرێن، هەموو پیاوێک دەڵێت: لەوەیە من ئەو کەسە بم کە ڕزگارم دەبێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نزیکە لەوەى کە (ڕووباری) فورات وشک بێتەوە وگەنجینەیەک لە ئاڵتون دەربخات، هەرکەسێک ئامادەیە لەو ڕووداوەدا (دەژێت لەو ماوەیەدا) با هیچ شتێکی لێ نەبات (هیچ شتێک لە شاخ یان گەنجینە ئاڵتونیەکە نەبات)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە لە سەردەمی نزیکبوونەوەى ڕوودانی قیامەت ڕووباری فورات وشکدەبێتەوە وشاخێک یان گەنجینەیەک لە ئاڵتون دەردەخات واتا ئاڵتونەکە وەکو شاخێک دەردەکەوێت (لە گەورەییدا)، وخەڵکی لەسەر ئەم شاخە یان گەنجینە ئاڵتونە کوشتاری دەکەن وئەمیش فیتنە وتاقیکردنەوەیەکە تووشی خەڵکی ئەو سەردەمە دەبێت، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان کرد لەوەى هیچ شتێکی لێ ببەین بۆ کەسێک لەوێ ئامادە بوو (یان لەو سەردەمە زیندوو بوو) چونکە هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت، ولەوەیە هەندێک کەس ئەم فەرموودەیە بزانێت لەو سەردەمەدا وبۆ بەرژەوەندی خۆی لێکدانەوەیەکی تری بۆ بکات بۆ ئەوەى ڕێگا بە خۆی بدات کە لە ئاڵتونەکە ببات، پەنا بە خودا دەگرین لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان.

التصنيفات

باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی, نیشانەکانی ڕوودانی قیامەت