پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ئەنجام دەدا لە کاتێکدا ئومامەى کچی زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەباوەشیدا بوو

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ئەنجام دەدا لە کاتێکدا ئومامەى کچی زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەباوەشیدا بوو

لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ئەنجام دەدا لە کاتێکدا ئومامەى کچی زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەباوەشیدا بوو». ولە ئەبی عاس کوڕی ڕەبیع کوڕی عەبدشەمس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بۆ سوجدە بردن بچووایە؛ (زەینەبی) لەسەر زەوی دادەنا، وئەگەر لە حاڵی وەستان بووایە لە باوەشی دەکرد».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جاروبار بەهۆی سۆز وخۆشەویستی بۆ ئومامەى کچی زەینی کچی خۆی لە باوەشی هەڵیدەگرت لە کاتی نوێژکردندا، و لەسەر شانی دایدەنا لە کاتی وەستاندا، وئەگەر بچووایە بۆ ڕکوع بردن یان سوجدە بردن ئەوا لەسەر زەوی دایدەنا.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ, ڕەحمەتی پێغەمبەر ﷺ