هەرکاتێک هەڵدەستم بۆ نوێژکردن، ودەمەوێت نوێژەکە درێژ بکەمەوە، بەڵام گوێم لە گریانی منداڵ دەبێت، بۆیە نوێژەکە کورت دەکەمەوە چونکە حەزناکەم دایکی تووشی ناڕەحەتی…

هەرکاتێک هەڵدەستم بۆ نوێژکردن، ودەمەوێت نوێژەکە درێژ بکەمەوە، بەڵام گوێم لە گریانی منداڵ دەبێت، بۆیە نوێژەکە کورت دەکەمەوە چونکە حەزناکەم دایکی تووشی ناڕەحەتی ببێت

لە ئەبی قەتادە وئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکاتێک هەڵدەستم بۆ نوێژکردن، ودەمەوێت نوێژەکە درێژ بکەمەوە، بەڵام گوێم لە گریانی منداڵ دەبێت، بۆیە نوێژەکە کورت دەکەمەوە چونکە حەزناکەم دایکی تووشی ناڕەحەتی ببێت».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

هەرکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بکردایە لە نوێژی جەماعەت وبیویستایە نوێژەکەى درێژ بکاتەوە (واتا: ئایەتی زیاتر بخوێنێت وزیاتر لە حاڵەتەکانى تری ناو نوێژکردن بمێنێتەوە)، گوێی لە دەنگی گریانی منداڵ دەبوو؛ ئەمیش هۆکاری ئەوە بوو کە نوێژەکەى کورت بکاتەوە بۆئەوەى درێژکردنی نوێژەکە دایکی منداڵەکە تووشی ناڕەحەتی نەکات چونکە دەبێت خەریکی منداڵەکەى بێت کاتێک دەگری.

التصنيفات

ڕەحمەتی پێغەمبەر ﷺ