ماچکردنی منداڵان ودەربڕینی ڕەحم وبەزەیی بەرامبەریان

ماچکردنی منداڵان ودەربڕینی ڕەحم وبەزەیی بەرامبەریان

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کەسانێک لە ئەعرابیەکان هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: ئایا ماچی منداڵەکانتان دەکەن؟ فەرمووی: «بەڵێ»، (ئەعرابیەکان) ووتیان: والله ئێمە ماچیان ناکەین ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا دەتوانم چی بکەم ئەگەر خواى گەورە ڕەحم وبەزەیی لە دڵی ئێوە دەرهێنا بێت! ».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

کەسانێک لە ئەعرابیەکان هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیاریان کرد ووتیان: ئایا ماچی منداڵەکانتان دەکەن؟ فەرمووی: (بەڵێ)، چونکە ئەعرابیەکان هەندێک توند وڕەقترن لە خەڵکی نیشتەجێی گوند وشارەکان؛ ووتیان: والله ئێمە ماچی منداڵەکانمان ناکەین ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر خواى گەورە ڕەحم وبەزەیی لە دڵی ئێوە دەرهێنا بێت؛ ئەوا من ناتوانم بیگەڕێنمەوە بۆ نێو دڵتان.

التصنيفات

ڕەحمەتی پێغەمبەر ﷺ