پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەمدا هیچ شتێک نەبوو کە بخورێت جگە لە لەتێک لە نانی جۆ نەبێت کە لەسەر پارچە دارێک بوو، بۆیە منیش هەر لێم خوارد…

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەمدا هیچ شتێک نەبوو کە بخورێت جگە لە لەتێک لە نانی جۆ نەبێت کە لەسەر پارچە دارێک بوو، بۆیە منیش هەر لێم خوارد هەتا ماوەیەک مایەوە وپاشان تەواو بوو

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەمدا هیچ شتێک نەبوو کە بخورێت جگە لە لەتێک لە نانی جۆ نەبێت کە لەسەر پارچە دارێک بوو، بۆیە منیش هەر لێم خوارد هەتا ماوەیەک مایەوە وپاشان تەواو بوو».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەیدا جگە لە نیوە نانێکی جۆ زیاتر هیچی تر نەبوو، واتا: هەندێک نانی جۆ لە ماڵەکەیدا بوو، هەروەکو (الترمذي) شیکردووەتەوە، وعائیشە بۆ ماوەیەکی زۆر هەر لەو نانی جۆیەی دەخوارد کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- جێی هێشتبوو، وئەمەش بەڵگەیە لەسەر بەرەکەت وپیرۆزی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەو خواردنە کەمەدا، ونە کێشانی ئەو خواردنەی لاتە بەڵگەیە لەسەر تەوەکول وپشت بەستن بە خوای گەورە، بەڵام کێشان وتەرازوو کردن لە کاتی فرۆشتندا پێویستە بۆ ئەوەی مافی هیچ کەسێک نەخورێت وفێڵ نەکرێت، بەڵام کێشان لە کاتی بەخشین وخەرجی پێویست باشتر وایە نەکرێت.

التصنيفات

پێغەمبەرمان موحەمەد ﷺ, هاوسەرەکانی وحاڵ وباری ماڵەکانی پێغەمبەر ﷺ