إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەمدا هیچ شتێک نەبوو کە بخورێت جگە لە لەتێک لە نانی جۆ نەبێت کە لەسەر پارچە دارێک بوو، بۆیە منیش هەر لێم خوارد هەتا ماوەیەک مایەوە وپاشان تەواو بوو
2- عائیشە پرسیاری لێکرا: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە چی ئەنجامدەدا؟ ووتی: مرۆڤێک بوو وەکو هەموو مرۆڤەکانى تر؛ جلەکانى پاک دەکردەوە، ومەڕەکەی دەدۆشی، وخزمەتی خۆی دەکرد
3- پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەوە چی دەکرد؟ ووتی: خزمەتی خێزانەکەى دەکرد، ئەگەر کاتی نوێژ بووایە؛ دەردەچوو بۆ نوێژکردن
4- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری نەکرد بەسەر خەدیجە هەتاوەکو کۆچی دواییکرد
5- ئەی عائیش، ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات، ووتم: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته، ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم
6- زۆر لە پیاوان پێگەیشتوون وکامڵبوون، بەڵام هیچ لە ئافرەتان پێنەگەیشتن وکامڵ نەبوون جگە لە: ئاسیەى هاوسەری فیرعەون، ومەریەمی کچی عیمران، وفەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە
7- من دەزانم چی کاتێک لێم ڕازیت، وچی کاتێک لە من توڕەیت
8- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەلیمەى پێشکەشکرد پاش (هاوسەرگیری لەگەڵ) یەکێک لە خێزانەکانی بە دوو مود لە جۆ
9- هیچ کەموکورتیت نییە لە لای خێزانەکەت، وئەگەر ویستت حەوت (شەو) بۆ تۆ دادەنێم، وئەگەر حەوت (شەو) بۆ تۆ دابنێم؛ حەوت (شەو) بۆ هاوسەرەکانى تریشم دادەنێم