من دەزانم چی کاتێک لێم ڕازیت، وچی کاتێک لە من توڕەیت

من دەزانم چی کاتێک لێم ڕازیت، وچی کاتێک لە من توڕەیت

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «من دەزانم چی کاتێک لێم ڕازیت، وچی کاتێک لە من توڕەیت»، ووتی: چۆن ئەوە دەزانیت؟ ئەویش فەرمووی: «ئەگەر لێم ڕازی بیت، دەڵێیت: نەخێر؛ سوێند بە پەروەردگاری موحەمەد، وئەگەر لێم توڕە بیت، دەڵێیت: نەخێر؛ سوێند بە پەروەردگاری ئیبراهیم»، ووتم: بەڵێ، والله ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ناوی تۆ ناهێنم.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: من دەزانم چی کاتێک لێم ڕازیت، وچی کاتێک لە من توڕەیت، عائیشە ووتی: چۆن ئەوە دەزانیت؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر لێم ڕازی بیت، دەڵێیت: نەخێر؛ سوێند بە پەروەردگاری موحەمەد، ناوی من دێنیت لە سوێند خواردنەکەتدا، وئەگەر لێم توڕە بیت بەهۆی هۆکارێکی دونیایی پەیوەست بە ژیانی هاوسەرگیریەوە، لە سوێندەکەتدا دەڵێیت: نەخێر؛ سوێند بە پەروەردگاری ئیبراهیم، ناوی من دەگۆڕیت بۆ ناوی ئیبراهیم -علیه السلام- ئەویش (عائیشە) ووتی: بەڵێ، والله ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ناوی تۆ ناهێنم لەسەر زمانم لە کاتی توڕەبوونم، بەڵام خۆشەویستی تۆ بەردەوام وجێگیرە لە نێو دڵمدا.

التصنيفات

هاوسەرەکانی وحاڵ وباری ماڵەکانی پێغەمبەر ﷺ