إعدادات العرض
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکی زووی بەیانیدا هاتە دەرەوە، وچارۆکەیەکی لەبەردا بوو شێوەى لە کۆپانی سەر پشتی وشتر دەچوو لە مووی ڕەش دروستکرا بوو
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکی زووی بەیانیدا هاتە دەرەوە، وچارۆکەیەکی لەبەردا بوو شێوەى لە کۆپانی سەر پشتی وشتر دەچوو لە مووی ڕەش دروستکرا بوو
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکی زووی بەیانیدا هاتە دەرەوە، وچارۆکەیەکی* لەبەردا بوو شێوەى لە کۆپانی (زینی) سەر پشتی وشتر دەچوو (یان شێوەکەى دوو خەتی تێدا بوو لە دوو ڕەنگی جیاواز) کە (بنەڕەتدا) لە مووی ڕەش دروستکرا بوو». *(چارۆکە: ئەو جلەیە لە سەرەوەى جلەکانی ژێرەوە لەبەر دەکرێت وەکو بشت وعابا)
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दीالشرح
دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- وەسفی هەندێک لە پۆشاکەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات، ولەوانەش کاتێک لە بەیاندا دەرچوو بۆ لای هاوەڵانی، وچارۆکەیەکی* لەبەردا بوو شێوەى لە کۆپانی (زینی) سەر پشتی وشتر دەچوو (یان شێوەکەى دوو خەتی تێدا بوو لە دوو ڕەنگی جیاواز وەکو کۆپانی سەر پشتی وشتر) کە (بنەڕەتدا) لە مووی ڕەش دروستکرا بوو. *(چارۆکە: ئەو جلەیە لە سەرەوەى جلەکانی ژێرەوە لەبەر دەکرێت وەکو بشت وعابا)التصنيفات
پۆشاکی -جلەکانی- پێغەمبەر ﷺ