إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری
2- هیچ کەسێکم نەبینووە لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە لە جلێکی سووردا جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا
3- هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا لە نێو خێمەیەکی چەرمی سووردا بوو، وبیلال هاتە دەرەوە وئاوی دەستنوێژگرتنی پێبوو، هەندێک توانی بڕێک لە ئاوەکەى دەستبکەوێت وهەندێکی تر چەند پرژەیەکی بەرکەوت
4- لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- عەمامەیەکی ڕەشی لەسەردا بوو
5- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکی زووی بەیانیدا هاتە دەرەوە، وچارۆکەیەکی لەبەردا بوو شێوەى لە کۆپانی سەر پشتی وشتر دەچوو لە مووی ڕەش دروستکرا بوو
6- پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- دوو جلی سەوزی لەبەردا بوو
7- خۆشەویستترین پۆشاک لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قەمیس بوو