هیچ کەسێکم نەبینووە لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە لە نێو جلێکی سووردا جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-

هیچ کەسێکم نەبینووە لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە لە نێو جلێکی سووردا جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-

لە بەرائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیچ کەسێکم نەبینووە لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە لە نێو جلێکی سووردا جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، قژی هەتا نێو شانەکانى درێژ بوو، نێو شانەکانى پان ودوور بوون لە یەكتر (چوار شانە بوو)، (باڵای) نە كورت بوو ونە درێژ بوو».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

بەرائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هیچ کەسێکی نەبینووە جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە وجلێکی ڕەشیان لەبەردایە تێكەڵ بە هێڵی سوور، لە سیفەتە لاشەییەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: نێو شانەکانى پان ودوور بوون لە یەكتر (چوار شانە بوو)، باڵای مامناوەند بوو نە كورت بوو ونە درێژ بوو.

فوائد الحديث

ڕوونكردنەوەی هەندێك لە سیفەتە جوانەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕووكەشدا وەكو جوانی قژ وسینگ فراوانی وجوانی باڵا وهتد.

ئاماژەیە بۆ خۆشەویستی هاوەڵە بەڕێزەكانە -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، تەنانەت ئەوان سیفەتە گشتگر و لاشەیی و واتاییەكانیشی دەگێڕنەوە وباسی دەكەن بۆ خەڵكی پاش خۆیان.

التصنيفات

سیفاتەکانی ڕووکەش (لاشە), پۆشاکی -جلەکانی- پێغەمبەر ﷺ