پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەکارهێنانی ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەکارهێنانی ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەکارهێنانی ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵی خوویەک باسدەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لێی بووە، ئەویش بریتیە لە پێشخستنی ڕاست لە کاتی نەعل لە پێکردنی، وشانەکردنی، ودەستنوێژگرتنی، وهەموو کردەوەکانی تر وەکو پۆشینی جل وخەوتن وخواردن وخواردنەوە وهتد. هەموو ئەمانە لە نیشانەی ڕێزگرتنە لە ڕاست. بەڵام بۆ ئەو شتانەی کە پیسن دەبێت دەستی چەپ بەکاربهێنرێت؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە تارات کردن بە دەستی ڕاست، ونەهی کردووە لە دەستدان لە عەورەت (دامێن) بە دەستی ڕاست لە کاتی چوونە سەرئاو، چونکە دەستی ڕاست بۆ کارە چاکەکانە، بەڵام دەستی چەپ بۆ شتە پیسەکانە.

التصنيفات

پۆشاکی -جلەکانی- پێغەمبەر ﷺ, ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ