إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا
لە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- وموغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت-: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا (درزی تێدەکەوت)». (عائیشە دەڵێت): پێیم ووت: بۆ ئاوا دەکەیت ئەی پێغەمبەری خودا، لەکاتێکدا خودا لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بووە؟ فەرمووی: «ئایا نابێت حەز بکەم کە بەندەیەکی سوپاسگوزار بم (بۆ خودا) ؟!».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچەالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا (درزی تێدەکەوت)، چونکە عائیشە گومانی وابوو لە ترسی گوناهـ وبۆ داواى لێخۆشبوونی خواى گەورە بەم شێوەیە خودا دەپەرستێت -لەکاتێکدا ئەو لێخۆشبوونی یەکلایی بووەتەوە بۆیە پێویست بە پەرستن ناکات بەم شێوەیە-، عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: بۆ ئاوا دەکەیت ئەی پێغەمبەری خودا، لەکاتێکدا خودا لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بووە؟، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (ئایا نابێت حەز بکەم کە بەندەیەکی سوپاسگوزار بم -بۆ خودا- ؟!)، هۆکاری ئەم پەرستنە لێخۆشبوونە لە هەموو گوناهەکان وهەروەها ئەو نیعمەت وبەخشینانەیە کە خواى گەورە بە پێغەمبەری بەخشیووە -صلى اللە علیە وسلم-.التصنيفات
شەو نوێژکردن