إعدادات العرض
سەیرە بە لای خواى گەورە؛ کەسانێک دەچنە بەهەشتەوە بە زنجیرەوە
سەیرە بە لای خواى گەورە؛ کەسانێک دەچنە بەهەشتەوە بە زنجیرەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (سەبارەت بەم ئایەتە) : «{كنتم خير أمة أُخْرِجَتْ للناس} [ال عمران: 110]، واتە: {ئێوە (مسوڵمانان) باشترین گەلێک بوون بۆ خەڵکی ھێنرابێتە دی}، -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێـت: باشترینی خەڵکی بۆ خەڵکی ئەوانەن دەیانهێنن وزنجیر بە ملیانەوەیە هەتاوەکو دێنە (ناو ئاینی) ئیسلامەوە». و هەر ئەو دەیگێڕێتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: «سەیرە بە لای خواى گەورە؛ کەسانێک دەچنە بەهەشتەوە بە زنجیرەوە».
[صەحیحە بە ریوایەتیەکەیەوە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausaالشرح
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- سەیرە بەلایەوە کەسانێک دەیانهێنن بەرەو بەهەشت بە زنجیرەوە، ئەوانیش کەسانێک بوون لە کافرەکان کە مسوڵمانان زنجیر بەستیان دەکردن لە جیهاددا، وپاشان ئەم دیل بوونە هۆکاری مسوڵمان بوون وچوونە بەهەشتیان بوو، فەرموودەى دووەم ڕاڤە وڕوونکردنەوەى فەرموودەی یەکەمە کە هاوەڵێک دەیگڕێتەوە، وئەوانەى ئەم دیلانەیان گرتووە بە باشترین خەڵکی ناوبراون لە گێڕانەوەکەى ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- چونکە هۆکار بوون بۆ هیدایەتدانى دیلەکان وباشترینی خەڵکن بۆ خەڵکی، وسەرەتای وتەکەى بە ئایەتێک دەستپێکرد؛ چونکە ئەم ئایەتە خێر وچاکێتی ئەم ئومەتەی بە ئاشکرا تێدا باسکراوە.التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ