إعدادات العرض
نزاى: ( اللهم اغفر لحينا وميتنا، وصغيرنا وكبيرنا، وذكرنا وأنثانا، وشاهدنا وغائبنا، اللهم من أحييته منا فأحيه على الإسلام، ومن توفيته منا فتوفه على الإيمان، اللهم لا…
نزاى: ( اللهم اغفر لحينا وميتنا، وصغيرنا وكبيرنا، وذكرنا وأنثانا، وشاهدنا وغائبنا، اللهم من أحييته منا فأحيه على الإسلام، ومن توفيته منا فتوفه على الإيمان، اللهم لا تحرمنا أجره، ولا تفتنا بعده )
لە ئەبی هورەیرە وئەبی قەتادە ولە باوکی ئەبی ئیبراهیمی ئەشهەلیەوە (کە هاوەڵ بووە) -ڕەزای خوایان لێبێت- دەگێڕنەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەر جەنازەیەک کرد، فەرمووی: «(اللهم اغفر لحينا وميتنا، وصغيرنا وكبيرنا، وذكرنا وأنثانا، وشاهدنا وغائبنا، اللهم من أحييته منا فأحيه على الإسلام، ومن توفيته منا فتوفه على الإيمان، اللهم لا تحرمنا أجره، ولا تفتنا بعده)*». *(واتە: خودایە، لە زیندوو ومردوو؛ وبچووک وگەورە؛ نێر ومێ؛ ئامادەبوو وئامادە نەبوو: ی ئێمە خۆش بە. خودایە، هەرکەسێک لە ئێمە ژیانی پێدەبەخشیت؛ بیژێنە -ژیانی پێببەخشە- لەسەر پەیڕەوکردنی ئاینی ئیسلام، وهەرکەسێک لە ئێمە دەیمرێنیت؛ لەسەر ئیمان بیمرێنە، خودایە لە پاداشتی -ئارامگرتن لە جیابوونەوەى ئەو- بێبەشمان نەکەیت، ولە پاش ئەو تووشی فیتنەمان نەکەیت -گومڕامان نەکەیت-)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر نوێژی لەسەر جەنازەیەک بکردایە دەیفەرموو (واتای ئەمە دەگەیەنێت): خودایە، لە هەموو زیندوو ومردوو؛ وبچووک وگەورە؛ نێر ومێ؛ ئامادەبوو وئامادە نەبوو: ی مسوڵمانان خۆش بە. خودایە، هەرکەسێک لە ئێمە ژیانی پێدەبەخشیت؛ بیژێنە -ژیانی پێببەخشە- لەسەر پەیڕەوکردن ودەستگرتن بە ڕێنمایی ویاساکانی شەریعەتی ئیسلامەوە، وهەرکەسێک لە ئێمە دەیمرێنیت؛ لەسەر ئیمان بیمرێنە، خودایە لە پاداشتی -ئارامگرتن لە جیابوونەوەى ئەو- بێبەشمان نەکەیت، ولە پاش ئەو تووشی فیتنەمان نەکەیت -گومڕامان نەکەیت-.التصنيفات
سیفەتی نوێژکردن لەسەر مردوو