إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی مردنی نەجاشی ئاشکرا کرد لەو ڕۆژەی کە تێیدا مرد، بەرەو موسەڵا دەرچوو، وڕیزەکانی ڕێکخست، وچوار جار تەکبیرەی کرد
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی مردنی نەجاشی ئاشکرا کرد لەو ڕۆژەی کە تێیدا مرد، بەرەو موسەڵا دەرچوو، وڕیزەکانی ڕێکخست، وچوار جار تەکبیرەی کرد
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی مردنی نەجاشی ئاشکرا کرد لەو ڕۆژەی کە تێیدا مرد، بەرەو موسەڵا* دەرچوو، وڕیزەکانی ڕێکخست، وچوار جار تەکبیرەی** کرد». *(شوێنێکە بۆ ئەنجامدانى نوێژی جەژن ونوێژە بارانە ئەنجامدەدرێت لە خاکێکی چۆڵدا لە دەرەوەى مزگەوتەکان)، **(واتە: ووتی -الله أکبر-)
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
نەجاشی پاشای حەبەشە فەزڵی بەخشندە بوونی هەیە بەرامبەر ئەو هاوەڵانەى کۆچیان کرد بەرەو مەدینە، کە میوانداریانی کرد لەکاتێکدا قوڕەیش لە دژیان وەستانەوە، و بەهۆی نیەت چاکی وشوێنکەوتنی هەق ودووربوونی لە خۆبەگەورەزانینەوە؛ مسوڵمان بوو، ولە خاکەکەى خۆیدا کۆچی دوایی کرد، وپێغەمبەری نەبینی -صلى اللە علیە وسلم-، بەهۆی چاکەکاری بەرامبەر مسوڵمانان وبەرزی پلەی وبەهۆی ئەوەى لە خاکێک بوو کە نوێژی لەسەر نەکرا؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی بە هاوەڵان دا سەبارەت بە بە ڕۆژی مردنی، وهاوەڵانی برد بەرەو موسەڵا* ؛ ئەمیش وەکو بە گەورەدانانى پلەی نەجاشی، ودەرخستنی فەزڵی ومسوڵمان بوونی، وهەروەها وەکو پاداشتێک بەرامبەر چاکەکاری دەرهەق بە ئەو هاوەڵانەى کۆچیان کرد بەرەو حەبەشە، و بۆئەوەى ژمارەیەکی زۆرتر لە هاوەڵان کۆببنەوە ونوێژی لەسەر بکەن، بۆیە ڕیزەکانیانی ڕێکخست وچوار جار تەکبیرەی** کرد؛ ئەمیش وەکو شەفاعەتێک بۆی لە لای خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. *(شوێنێکە بۆ ئەنجامدانى نوێژی جەژن ونوێژە بارانە ئەنجامدەدرێت لە خاکێکی چۆڵدا لە دەرەوەى مزگەوتەکان)، **(واتە: ووتی -الله أکبر-)التصنيفات
سیفەتی نوێژکردن لەسەر مردوو