إعدادات العرض
سەفەرکردن پارچەیەکە لە ئازار
سەفەرکردن پارچەیەکە لە ئازار
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەفەرکردن پارچەیەکە لە ئازار، ڕێگریتان لێدەکات لە خواردن وخواردنەوە وخەوتن، ئەگەر یەکێکتان ئەوە مەبەستی بوو لە سەفەرەکەى بەدەستیهێنا؛ با خێرا بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەى».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausaالشرح
(سەفەرکردن پارچەیەکە لە ئازار) واتە بەشێکە لە ناڕەحەتی، ومەبەست لە ئازار لێرەدا بەهۆی ئەو ناڕەحەتی بوونەیە کە مرۆڤ تووشی دەبێت لە کاتی سەفەردا؛ لە سواربوون وڕێکردن ودانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بێ جوڵانەوە. (ڕێگریتان لێدەکات لە خواردن وخواردنەوە وخەوتن): واتە وەرگرتنی چێژ وخۆشی کامڵ لە مرۆڤ قەدەغە دەکات؛ بەهۆی ناڕەحەتی وماندووبوون وئازار وچەشتنی ساردی وگەرمی وترس وجیابوونەوەی خێزان وهاوڕێ وزبری بژێوی، وکەسی ڕێبوار (موسافیر) بەردەوام سەرقاڵە، بە ئارامی ناتوانێت خواردن وخواردنەوە بخوات وبخەوێت وەکو ڕۆژانی ئاسایی بەتایبەت ئەگەر کارێکی پێویستی لەسەر بێت کە دەبێت جێبەجێی بکات، وئەگەر ئەوەى مەبەستی بوو لە سەفەرەکەى بەدەستیهێنا وجێبەجێی کرد؛ ئەوا با خێرا بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەى بۆ ئەوەى پەروەردەیان بکات وچاودێریان بێت وجگە لەمانەش.التصنيفات
ئادابەکانی وحوکمەکانی سەفەر کردن