پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فووکردن بە نێو خواردنەوەدا

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فووکردن بە نێو خواردنەوەدا

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فووکردن بە نێو (بەسەر) خواردنەوەدا». پیاوێک ووتی: شتێکی ناخاوێن دەبینم لە نێو پەرداخەکەدا؟ فەرمووی: «بیڕژێنە»، (پیاوەکە) ووتی: تینووێتیم ناشکێت بە یەک هەناسە؟ فەرمووی: «پەرداخەکە لە دەمت دوور بکەرەوە (بە سێ هەناسە بیخۆرەوە)».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - مالیك گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فووکردن بە نێو (بەسەر) خواردنەوەدا. پیاوێک ووتی: شتێکی ناخاوێن دەبینم لە نێو پەرداخەکەدا وفوو بکەم بە نێو پەرداخەکە بۆئەوەى ئەو شتە ناخاوێنە دەربچێت؟ فەرمووی: ئەو پەرداخەى یان دەفرەی شتی ناخاوێنی تێدایە ئاوەکەی بڕژێنە وفووی تێدا مەکە، ومەیخۆرەوە چونکە لەوەیە زیانی بۆت هەبێت، (پیاوەکە) پرسیاری کرد: تینووێتیم ناشکێت بە یەک هەناسە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێی کرد بەوەى کە پەرداخەکە لە دەمی دوور بکاتەوە وهەناسە بکێشێت وپاشان دیسانەوە بخواتەوە، وسونەت ئەوەیە مرۆڤ بە سێ هەناسە خواردنەوە بخواتەوە.

التصنيفات

ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە