ئەی پێغەمبەری خودا، چی کەسێک باشترینە

ئەی پێغەمبەری خودا، چی کەسێک باشترینە

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چی کەسێک باشترینە؟ فەرمووی: «ئیماندارێک بە ماڵ ونەفسی خۆی لە پێناو خواى گەورە جیهاد وکۆشش دەکات»، ووتی: پاشان کێ؟ فەرمووی: «پاشان پیاوێک خۆی دوور بخاتەوە بۆ شیوێک لە شیوەکان (خۆی مەڵاس بدات) وخودا بپەرستێت، وخەڵکی لە زیانی بە دوور بگرێت». ولە ریوایەتێکدا: «تەقواى خواى گەورە بکات، وخەڵکی لە شەڕ وزیانی بە دوور بگرێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین موسلیمه]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا، کام پیاو باشترینە؟ ئەویش ڕوونی کردەوە ئەو پیاوەى کە بە نەفس وماڵی خۆی جیهاد وتێکۆشان دەکات لە پێناو خواى گەورە، پاشان ووترا: پاشان چی کەسێکی تر؟ فەرمووی: پیاوێکی ئیماندار لە شیوێک لە شیوەکانە خودا دەپەرستێت وخەڵکی لە شەڕ وزیانی بە دوور دەگرێت. واتە: خودا پەرستی دەکات وخۆی لە خەڵکی دوور خستووەتەوە وزیان وشەڕ بە خەڵکی ناگەیەنێت.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان, فەزڵی جیهاد کردن