چارۆکەکەم بگەڕێننەوە، ئەگەر هێندەی ئەم دارانە مەڕوماڵاتم هەبووایە، ئەوا لە نێوانتان دابەشم دەکرد، وپاشان نابینن کە من ڕەزیل یان درۆزن یان ترسنۆک بم

چارۆکەکەم بگەڕێننەوە، ئەگەر هێندەی ئەم دارانە مەڕوماڵاتم هەبووایە، ئەوا لە نێوانتان دابەشم دەکرد، وپاشان نابینن کە من ڕەزیل یان درۆزن یان ترسنۆک بم

لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێی دەکرد لە کاتی گەڕانەوەیان لە جەنگی حونەین، ئەعرابیەکان وەستاندیان وداوایان لێیکرد، هەتا گەیشتنە لای دارێک، وچارۆکەکەیان* برد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چارۆکەکەم بگەڕێننەوە، ئەگەر هێندەی ئەم دارانە مەڕوماڵاتم هەبووایە، ئەوا لە نێوانتان دابەشم دەکرد، وپاشان نابینن کە من ڕەزیل یان درۆزن یان ترسنۆک بم». *(چارۆکە: واتا وەکو بشت وعابا وایە لەسەرەوەى جلەکان لەبەر دەکرێت)

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە جەنگی حونەین گەڕایەوە، کە ئەمیش دۆڵێکە لە نێوان مەککە وتائیف، وجوبەیری کوڕی موتعیمی لەگەڵدا بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، خەڵکی وەستاندیان وداوای مەڕوماڵاتیان لێیکرد، هەتا گەیشتنە لای دارێکی دڕکاوی لە دەشتاییەکدا، وجلەکەى گیرخوارد بە دڕکی دارەکەوە، وئەعرابیەکان جلەکەیان ڕاکێشا وبردیان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: چارۆکەکەم* بگەڕێننەوە؛ ئەگەر هێندەی ئەم دارە دڕکاوییانە مەڕوماڵاتم هەبووایە ئەوا لە نێوان ئێوە دابەشم دەکرد، پاشان فەرمووی: ونابینن کە من ڕەزیل یان درۆزن یان ترسنۆک بم. *(چارۆکە: واتا وەکو بشت وعابا وایە لەسەرەوەى جلەکان لەبەر دەکرێت)

التصنيفات

فەزڵەکان وئادابەکان, ڕێزداری وبەخشندەیی پێغەمبەر ﷺ