إعدادات العرض
1- پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای
2- هەرکەسێک پرسیاری هەرشتێکی بکردایە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، نەیدەفەرموو: نەخێر
3- هەر خێرێکم لە لا بێت؛ لە ئێوەى ناگرمەوە (پێتان دەبەخشم)، و هەرکەسێک خۆی بگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی؛ خودا قەناعەتی پێدەبەخشێت، وهەرکەسێک چاوی لە دەستی خۆی بێت؛ خودا دەوڵەمەندی دەکات، وهەرکەسێک هەوڵبدات ئارامبگرێت؛ خودا ئارامی پێدەبەخشێت، وهیچ کەسێک بەخشینێکی پێنەدراوە خێرتر وفراوانتر بێت وەکو ئارامگرتن
4- چارۆکەکەم بگەڕێننەوە، ئەگەر هێندەی ئەم دارانە مەڕوماڵاتم هەبووایە، ئەوا لە نێوانتان دابەشم دەکرد، وپاشان نابینن کە من ڕەزیل یان درۆزن یان ترسنۆک بم